لاوێكی میسڕی، له 2008ـه‌وه ون بووه و دوای 10 ساڵ به هۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه، دۆزرایه‌وه.
له 2008 گه‌نجێكی میسڕی به ناوی زه‌كی عه‌بدولمونعیم سلێمان كه نابێژ (لاڵ) بووه و خوێنده‌واری نه‌بووه و نه‌یتوانیوه بنووسێ و بخوێنێته‌وه، له پشت باوكییه‌وه سه‌ردانی خوشكه‌كه‌ی كرد له گوندی كه‌فر شههالهی سه‌ر به پارێزگای بوحه‌یره‌ی باكوری وڵات و له‌وێ ون بووه و هیچ سۆراخێكی نه‌ماوه.
هه‌رچه‌نده خزم و كه‌سوكاری زۆر به دوایدا گه‌ڕان و گونده هاوسنوورییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌ڕان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام مایه‌وه و له دۆزینه‌وه‌ی بێ هیوا بوون، وێڕای ئه‌وانه، دایكی متمانه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابوو كه كوڕه‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه و به خزمانی ده‌گوت زه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌دران عه‌جاج، كوڕه خاڵی ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت: تووشی شۆك بووم كاتێك په‌یجێكم به‌ناوی (ونبووان) بینی، كه یه‌كێك له ئهدمینان وێنه‌یه‌كی زه‌كی دانابوو و نووسرابوو یه‌كێكه له ونبووان.
گوتیشی: وێنه‌كه‌مان ناسییه‌وه و دڵنیا بووین كه ئه‌وه زه‌كی كوڕه پوورمه، به‌په‌له قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كرد كه وێنه‌كه‌ی دانابوو و ناوی سه‌ید ئه‌حمه‌د بوو، ئه‌وه‌ی پێی گوتین زه‌كی له ده‌وروبه‌ری گونده‌ی كوفهره له ناوه‌ندی فاقسی پارێزگای رۆژهه‌ڵات.