هاووڵاتییان و به‌رپرسانى كارگێڕى و سیاسى ئه‌نبار كار بۆ دانانى پارێزگایه‌كى نوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبیش پاڵپشتى پێشنیازه‌كه ده‌كات، گومان له كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن و مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه حه‌شدى شه‌عبى بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران ئه‌م پرۆژه‌یه به‌كار بهێنێ.
چه‌ند رۆژێكه له پارێزگاى ئه‌نبار باس له زیادكردنى پارێزگایه‌كى تر ده‌كرێت، وه‌ك تێبینى كراوه به‌رپرسانى كارگێرى و سیاسى له شاره‌كه، له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانیش دانیشتنیان كردووه و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه داوه. ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانى ئه‌نبار له په‌رله‌مانى عێراق ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه تاوتوێ بكرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌نباره‌وه به رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید دراوه، ئه‌و پرۆژه‌یه ناوچه‌كانى سه‌رووى فوڕات له شارى رومادى داده‌بڕێت، رومادى به سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نبار داده‌نرێت. پێشنیاز كراوه ناوى "پارێزگاى رۆژئاوا" بۆ شاره نوێیه‌كه دابنرێت و سنوورهكهیشى له شارۆكه‌ى هیت و مهحمهدى ده‌ست پێ ده‌كات تا عانه و راوه و ئالوس و حه‌دیسه، دواجار له قایمى سنوورى سووریا و روتبه‌ى سنوورى ئوردن و نوخهیبى سنوورى سعوودیه كۆتایى دێت. كه‌چى ئه‌نبارى كۆن به‌م ناوچانه‌وه ده‌مێنێته‌وه رومادى خالدیه و حه‌بانییه و فه‌لوجه و كه‌ره‌م.
ئێسته كۆى رووبه‌رى پارێزگاى ئه‌نبار 138 هه‌زار 500 كیلۆمه‌تر دووجایه واته له 33% خاكى عێراق پێكده‌هێنێ، دانیشتووانى ئه‌نبار به‌گوێره‌ى ئامارێكى مهزەندهكراو له ساڵى 2014 زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س بووه. به‌هۆى فراوانى رووبه‌ره‌كه‌ى ئه‌نبار له‌ڕووى ده‌ره‌وه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سێ وڵات ئه‌وانیش بریتین له سووریا و ئوردن و سعوودیه. له ناوخۆیش هاوسنوره له‌گه‌ڵ پێنج پارێزگا "مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و به‌غدا و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف".
ئه‌و شاره چه‌ند ساڵێك له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوو، بۆیه له 80% ى ژێرخانى ئه‌م شاره وێران بووه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئاودانكردنه‌وه‌ى ئه‌و رووبه‌ره فراوانه كارێكى ئاسان نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ى داوا ده‌كات پارێزگایه‌كى نوێ له ئه‌نبار دابنرێت، بیانوویان ئه‌وه‌یه گوشارێكى كارگێڕى گه‌وره له‌سه‌ر سه‌نته‌رى ئه‌نبار هه‌یه و پێویست به‌وه ناكات خه‌ڵك له دووره‌وه بچنه ناو رومادى، بۆیه دانانى پارێزگایه‌كى نوێ كارى خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاسانتر ده‌كات.
له بڕگه‌یه‌كى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه كراوه، دانانى ئه‌و پارێزگایه نوێیه ته‌نیا پێوه‌ندى به بوارى خزمه‌تگوزارییه‌وه نییه، به‌ڵكو ململانێیه‌كى سیاسیشى له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌و ململانێیه‌یش له نێوان حزبى ئیسلامى عێراقى كه سه‌ر به ئیخوانهكانن و داواى دانانى پارێزگاكه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتداره له حزب و هۆزه‌كانى ئه‌نبار.
له راپۆرته‌كه هاتووه " چاودێرانى سیاسى مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ریه‌ككه‌وتنێكى سیاسى توند له ئه‌نبار رووبدات"
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان كۆبوونه‌وه له نێوان حزبى ئیسلامى و چه‌ند حزب و هۆزێك له شارۆكه‌ى حه‌دیسه كراوه، بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى پرۆژه‌كه و ته‌نانه‌ت قسه‌یان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیش كردووه، كه به شێوه‌ى هۆزگهرایى و ئیسلامى ده‌بێت هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى ئێسته له ئه‌نبار هه‌یه.
عه‌بدوڵا عه‌تا جغیفى سكرتێرى پارتى "ئه‌حرار فورات" ئاشكراى كردووه له‌ماوه‌ى رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى له حه‌دیسه كراوه و تاوتوێى پرۆژه‌كه‌ى تێدا كراوه. ته‌نانه‌ت چه‌ندان به‌رپرس و مامۆستاى زانكۆ و كه‌سایه‌تى هۆزه‌كان به‌شدارییان كردووه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو "تشرینى یه‌كه‌م" ورده‌كارى پرۆژه‌كه و ده‌سته‌ى پێكهێنان رابگه‌ینرێت.
له لێدوانى به‌رپرسان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پرۆژه‌یه دووبه‌ره‌كى له نێوان به‌رپرسانى پارێزگاى ئه‌نبار دروست كردووه، به تایبه‌تى له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار. هه‌ندێك پشتگیرى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكى تریش له‌وانه فه‌هد مه‌شعان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه به "پرۆژه‌یه‌كى پڕوپووچ"ى ده‌زانێ.
عید عه‌ماش گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى ئه‌و داوایه هه‌یه و دواى رزگاركردنى شاره‌كه‌یش له‌ژێر ده‌ستى داعش ئه‌م داوایه زیندوو بووه‌ته‌وه. سوهه‌یب راوى پارێزگارى پێشووى ئه‌نبار كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دانانى پارێزگایه‌كى نوێیه ده‌ڵێ، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى و یاسایى ته‌واو بووه و ده‌ستووریش رێ له دانانى پارێزگاى نوێ ناگرێت.
عه‌بدولڵا روكابى توێژه‌ر له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید دووپاتى ده‌كاته‌وه، دانانى پارێزگاى رۆژئاوا له رووى یاساییه‌وه كێشه‌ى نییه، به‌ڵام له‌ڕووى سیاسییه‌وه كێشه‌ى تێده‌كه‌وێ چونكه دووبه‌ره‌كى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست ده‌كات.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ره‌هه‌ندێكى تر‌ى مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێ پاڵپشتى پرۆژه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ى سوود له پارێزگا نوێیه‌كه وه‌ربگرێت و بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانى به‌كار بهێنێت، چونكه ئه‌و پارێزگایه هاوسنوور ده‌بێت له‌گه‌ڵ سووریا.