له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستییاندا، زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوی شه‌راب شه‌وانه و به‌ر له خه‌وتن، ده‌بێته هۆی پاراستنی له‌شڕێكیی مرۆڤ و ده‌شبێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م تووشبوون به قه‌ڵه‌وی.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له زانكۆی هارڤارد ئه‌نجام دراوه و 13 ساڵی خایاندووه و زیاد له 20 هه‌زار كه‌سیان وه‌ك لێتوێژراو وه‌رگرتووه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به بڕێكی دیاریكراو، شه‌رابیان خواردووه‌ته‌وه، تووشی قه‌ڵه‌وی نه‌بوون و خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی رێك بوون.
هاوكات زانایانی زانكۆی واشنتنیش، هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له‌باره‌ی سووده‌كانی شه‌راب و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ستاون به پێدانی خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له پێكهاته‌ی كیمیاییدا هاوشێوه‌ی شه‌راب بووه به چه‌ند مشكێك، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خواردنه‌وه‌یه به ته‌واوی بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی مشكه‌كان.
توێژه‌ران هۆكاری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌ی شه‌راب، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌راب پێكهاته‌ی ریسفیراترۆڵ له خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیی سووتاندنی چه‌وریی زیادی له‌ش ده‌دات، به‌ڵام پێویسته به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و به بڕێكی دیاریكراو بخورێته‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی تێدا بكرێت.