وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا لیستێكی تری مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2016ی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێدات هاتووە، سبەی پێنجشەم 19 كانوونی دووەم/یەنایەر مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
ئاماژەی داوە, رۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو رێكەوی 22ی كانوونی دووەم/یەنایەر مووچەی یەكەكانی 80 و 70 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.