سوڵتاننشینى عومان كه به ئارامترین وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناو ده‌برێت و به "سویسراى رۆژهه‌ڵات" ده‌ناسرێت، ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى شارێكه‌وه‌یه كه هاوسنوورى عومانه و هێزه‌كانى سعوودیه‌ى تێدا جێگیر كراوه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێدنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌یه‌كه سوڵتاننشینى عومان كه‌وتووەته ناو ئه‌و ململانێ ئاڵۆزه‌ى كه له یه‌مه‌ن له نێوان سعوودیه و ئیمارات و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕى
BBC به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ى یه‌مه‌ن به شه‌ڕیى نوێى كه‌نداو ناوده‌بات كه به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌كانى گۆڕه‌پانى یه‌مه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌مجاره پارێزگاى "مه‌هره"یه
مه‌هره شارێكه ده‌كه‌وێته باشوورى یه‌مه‌ن و هه‌میشه ئه‌و شاره شانازى به سەربەخۆیی خۆى كردووه، ئه‌م شاره نزیكه‌ى 450 ساڵ وه‌ك سوڵتاننشینێكى سه‌ربه‌خۆ بووه، دواتر بۆماوه‌یه‌كى كورت له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه حكومڕانى كراوه و ئه‌و كاته ئاره‌زووى نه‌كردووه بخرێته سه‌ر یه‌مه‌نى باشوور، به‌ڵام له ساڵى 1990 كاتێك باكور و باشوورى یه‌مه‌ن یه‌كیان گرت، مه‌هره بووه به‌شێك له یه‌مه‌ن و له‌ڕووى رووبه‌ره‌وه به دووه‌م گه‌وره‌ترین شارى یه‌مه‌ن داده‌نرێت.
هه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ى یه‌مه‌ن دوورگه‌ى سوقترا له خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌م دوورگه‌یه‌یش له لایه‌ن یونكسۆوه پارێزگارى لێ ده‌كرێت. ئه‌و شاره كه له‌گه‌ڵ سوڵتاننیشى عومان هاوسنووره، دانیشتووانى زمان و كولتوورى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
به‌مشێوه‌یه ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه وای كردووه له دوو ساڵى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى یه‌مه‌ن، له نێوان حوسییه‌كان و ئه‌و حكوومه‌ته‌ى كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى پاڵپشتى ده‌كرێت، مه‌هره بێكێشه بمێنێتەوە و له شه‌ڕه‌كه به‌دوور بتەوەت، به‌ڵام له ساڵى 2017 سعوودیه كه سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات هه‌زار و 500 سه‌ربازى نارده مه‌هره و له‌و شاره جێگیرى كردن، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى شه‌ڕ بوو به‌ڕووى شاره‌كه.
پاساوى سعوودیه ئه‌وه بوو، مه‌شق به دانیشتوانى شاره‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له‌م ناوچه سنوورییه نەوەک به قاچاخ چه‌ك بگاته ده‌ستى میلیشیاى حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا ئه‌و كاره‌ى سعوودیه دانیشتوانى مهره‌ى توڕه كرد، به‌ڵكو سوڵتاننشینى عومانیشى تووشى نیگه‌رانى كرد.
چونكه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا، ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ عومان هاوسنووره بۆیه عومان ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه، ئاگرى شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بۆ ناو خاكى ئه‌وانیش بچێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سعوودیه ته‌نیا سه‌ربازى نه‌ناردووه، به‌ڵکو ده‌ستى وه‌رداوه‌ته كاروبارى شاره‌كه‌یش له‌وانه پارێزگارى شاره‌كه‌ى گۆڕیوه و دواتریش فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه داخستووه و كردوویه‌تى به بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى، به‌پێى دوایین زانیارى، ئێسته سعوودیه پێنج بنكه‌ى سه‌ربازى له شاره‌كه هه‌یه و خه‌ریكه 20 بنكه‌ى تریش دروست ده‌كات.
جگه له‌مه سعوودیه، چه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى شاره‌كه‌ى دوور خستووه‌ته‌وه كاتێك له ساڵى 2018 دانیشتووانى شاره‌كه ویستوویانه خۆپێشاندان له دژى مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان بكه‌ن له مه‌هره "مه‌به‌ست هێزه‌كانى سعوودیه" ئه‌و كاته فڕۆكه‌ى جه‌نگى سعوودیه به‌ره‌نگارى خۆپێشانده‌ران بوویه‌وه.
چاودێرانى سیاسى ئاشکرایان کردووە، جه‌نگ له مه‌هره ده‌كوڵێ و خه‌ریكه ده‌ته‌قێته‌وه، به‌مه‌یش عومان كه دوایین دراوسێى یه‌مه‌نه، له جه‌نگه‌كه نه‌گڵاوه و پێشبینى ده‌كرێت بكه‌وێته جه‌نگه‌كه‌وه. كه‌چى تا ئێسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌م بارودۆخه بێده‌نگن و كێشه‌ى مه‌هره وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن راگه‌یاندنیشه‌وه بایه‌خى پێ نه‌دراوه.
ه‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌رپرسانى به‌ریتانیا باسیان له‌وه كردووه، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ى سوڵتاننشینى عومان بكه‌وێته جه‌نگه‌وه، چونكه دواجار ئه‌م وڵاته به "سویسراى رۆژهه‌ڵات" یان "سویسراى وڵاتانى عه‌ره‌بى" ناو ده‌برێت.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، له گه‌رمه‌ى ئه‌و ململانێیه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كه‌نداو ده‌رده‌كه‌وێت، سوڵتاننشینى عومان خۆى له هه‌موو كێشه‌كان به‌دوور گرتووه و بێلایه‌نى خۆى پاراستووه، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزیشى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه. بۆیه زۆرجار ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بووه، به‌هۆى بێلایه‌نییه‌كه‌ى ده‌یه‌وێ ناوبژیوانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا بكات و هه‌ردوو وڵاتیش متمانه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
تا ئێسته به‌ڕوونى دیار نییه هه‌ڵوێستى داهاتووى عومان چى ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت باس له‌وه ده‌كرێت عومان و قه‌ته‌ر پاڵپشتى هێزه ناڕازییه‌كانى مه‌هره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایى رووبه‌ڕووى هێزه‌كانى سعوودیه ببنه‌وه و به "داگیركه‌ر" وه‌سفیان بكه‌ن تا له شاره‌كه‌یان ده‌ربان بکەن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان چه‌ندان راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌وانه رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه سه‌رۆك هۆزێكى دیارى مه‌هره سه‌ردانى جەده‌ى سعوودیه كردووه و له‌گه‌ڵ میر خالد بن سه‌لمانى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه كۆبووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه سعوودیه ده‌یهەوێ كێشه‌ى ناڕازیبوونی دانیشتووانى مه‌هره چاره‌سه‌ر بكات.