خانمه گۆرانیبێژى ڕۆژئاواى كوردستان دلیان جاڤۆ، كارى بۆ گۆرانییه‌كى نوێ كردووه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌یه‌وه بوێرى و لێهاتوویی كچانى كورد و گۆرانى و موزیكى پۆپی كوردى به‌گه‌لى دانیمارك بناسێنێت. هه‌روه‌ها دلیان ئاماده‌كارى بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكى تر ده‌كات و سیناریۆى فیلمێكى كوردیشى نووسیوه.
له‌وباره‌یه‌وه دلیان به "وشه"ى راگه‌یاند: دواى كاركردنم بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رى و به‌شداریكردنم له چه‌ندان چالاكى هونه‌رى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى كورد له وڵاتان، له ئێسته‌دا كارم بۆ گۆرانییه‌كى نوێ كردووه به‌ناوى "دڵ به‌دڵ" و له دانیمارك كلیپمان بۆ كردووه. ئه‌و گۆرانییه له‌ڕووى ئاواز و تێكست تازهگهرییهكى زۆرى پێوه دیاره، هه‌روه‌ها كلیپه‌كه بهكوالێتێكى به‌رز كارى به‌رهه‌مهێنانى بۆ كراوه .
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و به‌رهه‌مه‌م له تێكستى نه‌زیز پۆلۆیه و له ئاوازى شێرۆ مه‌ننانه و له‌لایه‌ن نووره‌دین ئیسماعیل ده‌رهێنانى كلیپى بۆ كراوه. له ڕێگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت په‌یامى ئه‌وه بگه‌یه‌نم كه كچانى كوردیش ده‌توانن به‌شێوازێكى لێهاتووانه گۆرانى بڵێن. له ڕێگه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌وه ده‌مه‌وێ گۆرانیى پۆپی كوردى بههاووڵاتییانى دانیماركى بناسێنم.
جگه له كاركردنى له بوارى گۆرانیدا، دلیان سیناریۆى فیلمێكى كوردى نووسیوه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: له منداڵییه‌وه ئاره‌زووم له كارى سینه‌مایییه، بۆیه فیلمێكى نوێى كوردیم نووسیوه به‌ناوى "ته‌ڵاق" و له‌م ڕۆژانه ده‌ست به وێنه‌گرتنى ده‌كه‌ین .
شایه‌نى باسه ناوبراو له ساڵى 1992 له شارى دیمه‌شق له دایك بووه و له 2014ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه، خاوه‌ن چوار كلیپه و به‌شداری له چه‌ندان كۆنسێرت و ئاهه‌نگ و چالاكى هونه‌رى كردووه و دانیشتووى دانیماركه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى