خێزانی ئۆتۆمبێله‌كانی لادای ڕووسی، مۆدێلێكی تازه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه به ناوی لادا گرانتا، كه له ته‌واوی جۆره‌كانی تری پێشووی جیاوازتر و پێشكه‌وتووتره و گۆڕانكاری ته‌واو به‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هێنراوه و له ڕووی قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌یش گه‌وره‌تر و به‌هێزتر كراوه.
نێوانی تایه‌كانی به‌شی چه‌پ و ڕاستی ئۆتۆمبێله‌كانی
لادا پێشووی ستانداردێك بوو كه هه‌زارو 430 ملیمه‌تر بێ، به‌ڵام ئێسته بۆ هه‌زار و 436 زیاد كراوه و قه‌باره‌ی تایه‌كانیشی بۆ 15 به‌رزكراوه‌ته‌وه، پێشتر 13 بوو، بزوێنه‌ره‌كه‌یشی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و به هێزی 1.6 لیتر ده‌ڕوات، به‌ڵام له ڕووی میكانیكییه‌وه تواناكانی زۆر به‌رزكراوه‌ته‌وه.
لادای نوێ به ئۆتۆمبێلێكی هه‌رزان و ئابووری داده‌نرێ و نرخی له مۆدێله‌كانی پێش خۆی كه‌متره و ته‌نیا به 650 هه‌زار رۆبله كه ده‌كاته نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر لادا ڤێستا سپۆرت نرخه‌كه‌ی گه‌یشته ملیۆنێك رۆبل كه ده‌كاته 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئۆتۆمبێلی لادار بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه و كۆمپانیای ئۆتۆفازی ڕووسی و خاوه‌نی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله له دنیا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له لادای نوێ بوونی هه‌یه، پێش واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به چه‌ند ڕۆژێك ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی لادا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.