سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه له ئابڵۆقه‌دایه، به‌ڵام بڕیاری داوه ساڵانه زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و زانكۆكان خه‌رج بكات.
ماڵپه‌ڕی "
reuters" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، ویڵیانم ژو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای هواوی بۆ میدیاكانی دنیا گوتوویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌مان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته ژێر ئابڵۆقه‌وه، به‌ڵام ئێمه گرینگی ناده‌ین به‌م ئابڵۆقه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره له به‌رهه‌مه تازه‌كانمان خه‌رج ده‌كه‌ین، بڕیارمان داوه كه ساڵانه 300 ملیۆن دۆلار بۆ زانكۆكانی چین دابین بكه‌ین.
ئه‌وه‌یشی گوت، راسته هواوی ئێسته به‌رهه‌مه مۆبایلی له بازاڕه‌كاندا ناكڕێن، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئابڵۆقه‌كه باشتره، چونكه ورده ورده ئاستی فرۆشی مۆبایله‌كانمان زیادی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ین بۆ زانكۆكانی چین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بێبه‌ش نه‌بێ له خوێندن و ته‌واوكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی، بۆیه هیچ گرینگییه‌ك به ئه‌مه‌ریكا ناده‌ین و هه‌موو ساڵێك 300 ملیۆن دۆلار دابین ده‌كه‌ین بۆ خوێندن.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.