چالاكێكی بزووتنه‌وه‌ی "فیمن" به ڕووتی و بێ هیچ ڕێگرییه‌ك له به‌رده‌می هێرشی كرده سه‌ر په‌یكه‌رێكی له مۆم دروستكراوی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌كاتی ئاهه‌نگێك له مۆزه‌خانه‌ی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.
ئه‌و كچه گه‌نجه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیدا بوو و به سنگی ڕووته‌وه توانی پاسه‌وانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و نزیك بێته‌وه له په‌یكه‌ره له مۆم دروستكراوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له‌سه‌ر پشتی ئه‌و كچه‌ش گوزارشتێك له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێرسالار نووسرابوو.
كچه چالاكه‌كه ده‌ستی به‌رز كردووه‌ته‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن، به‌رامبه‌ر به په‌یكه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ، له میدیاكان گفتوگۆ له‌سه‌ر تره‌مپ زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام خه‌ریكی ئافره‌ت بووه و له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه تره‌مپ ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر 11 ئافره‌ت.
تره‌مپ له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كاندا گوتی، ئافره‌تان ئێمه‌یان به‌خێو كردووه له باوه‌شی خۆیان، من ده‌زانم چۆن له‌گه‌ڵیان هاوبه‌شایه‌تی دروست بكه‌م، ئه‌وه‌ش شه‌پۆلێكی تری ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه.
پێشتر كه‌ناڵه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه تره‌مپ له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی دنیا خۆی له زۆربه‌ی شاجوانی وڵاتان نزیك كردووه‌ته‌وه و تۆمارێكی ده‌نگیشی بڵاو بووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ شاجوانی هه‌نگاریا قسه ده‌كات و تره‌مپ ده‌ڵێت، خۆشترین شت ئه‌وه‌یه كاتێك شاجوانه‌كان له پشتی په‌رده‌وه خۆیان ده‌گۆڕن، سه‌یریان بكه‌یت.