یه‌كێتیی ئه‌وروپا، داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد، واز له‌و هه‌نگاوانه بێنێ، بڕیاره له‌و واده‌یه‌ی دیاری كردووه بیهاوێژێ و له به‌رانبه‌ردا پێشوازی له هه‌نگاوی دیبلۆماسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ته‌نگژانه بدۆزنه‌وه كه چوونه به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (چواری ئه‌یلوول) گوته‌بێژێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، ئه‌وان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی فڕه‌نسا ده‌كه‌ن كه داوا ده‌كات 15 ملیار دۆلار به قه‌رز بدرێته كۆماری ئیسلامیی ئێران، تا بتوانن به هه‌موو لایه‌ك ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌و ته‌نژانه‌ی به‌هۆی ئه‌مه‌ریكاوه تووشی بووه ڕزگاری بكه‌ن و گوتی: بابه‌ته‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتری ڕوون بكرێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌و گوته‌بێژه وه‌ك له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیتاڵی ڕای گه‌یاندووه، ده‌ڵێ: هێشتا یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوودڵه له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابروو له گه‌رووی هورمز ڕوویان دا و پابه‌ندنه‌بوونی به ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه و زێده‌ڕۆیی له پیتاندنی یۆرانیۆم و چه‌ندان هۆكاری تر.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو، عه‌باس مووسه‌وی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گه‌یاند: تاران ئاماده‌یه بۆ "هه‌نگاونانی به‌هێز" تا كه‌متر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ببێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا هیچ هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌هاون و ئیتر هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ڕۆنه دواوه. ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مى ئێران به زمانی هه‌ڕه‌شه داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات كه پشتیوانی‌یان بكه‌ن. پێشتریش ڕای گه‌یاندبوو، تا شه‌شی ئه‌یلوول مۆڵه‌ت ده‌داته وڵاتانی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئه‌گینا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20% به‌رز ده‌كاته‌وه.
پێشتریش "فیدیریكا مۆگیرینی" سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ته‌ناهی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ڕای گه‌یاندبوو، هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی له ڕێككه‌وتنی نێوان "فڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا" كراوه، ده‌بێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه بچێ و ده‌بێ میكانیزمێكی تایبه‌تی بۆ دابنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكادا خۆی بگونجێنێ.
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه، وێڕای خاویی ڕۆیشتنی كاره‌كان، به‌ڵام دانانی میكانیزمێك ده‌توانێ ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ڕزگار بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی ڕێگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئێران نه‌توانێ نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێ، ئه‌وا كاریگه‌ریی میكانیزمه‌كه كه‌م ده‌بێت و گرنگیی نامێنێ
بڕیاره عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری سیاسی بگاته پاریس پایته‌خی فڕه‌نسا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه، دوایین هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕوونی بداته ئه‌وروپا و هه‌ڵوێستی ڕوونی ئه‌وانیشیان بۆ ده‌ربكه‌وێ.
عه‌لی روبێكی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران ده‌ڵێ، بۆچوونه‌كانی تاران و پاریس له‌یه‌ك نزیكن، به‌تایبه‌تی دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی و ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له جێبه‌جێكردنی ئه‌وروپییه‌كان ڕازی نه‌بووین و له‌و كاته‌ی دیاریمان كردووه، هه‌نگاوی نوێ به‌ڕوومان نه‌هاون، ئه‌وا هه‌نگاوێكی به‌هێز ده‌هاوێژین.
له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزدا كه به G7 ناسراوه و هه‌فته‌ی پێشوو له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه چوو، وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌نگاوێكیان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هاوێشت، ئه‌مه‌یش وای كرد ئێران ده‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی بكات. ئه‌وان له‌سه‌ر دوو خاڵ ڕێككه‌وتن: یه‌كه‌میان، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ كه‌سێك ببێته هۆی پشێوینانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت هه‌موویان خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به دوور بگرن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ماكرۆن هه‌وڵی داوه سه‌ركردایه‌تیی و نێوانگیریی ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه ساڵی 2015 واژوو كرا، ڕزگار بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌رانبه‌ر ڕژدبوونی تره‌مپ له هه‌وڵێوستی توند به‌رانبه‌ر ئێران، خه‌ریكه شكست ده‌هێنێ.
ئه‌گه‌ر به لۆجیكی ئه‌وروپییه‌كان ته‌ماشای ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ین، ئه‌وا قازانجێكی زۆری تێدایه، چونكه ئه‌وان به‌هۆیه‌وه له زۆرێك په‌ستانی ڕووسی ڕزگاریان بووه و به‌شێكی ئه‌و نه‌وت و غازه‌ی له‌وانیان ده‌كڕی كه مه‌رجی بۆ داده‌نان، له ئێرانی ده‌كڕن كه كه‌مترین مه‌رجیان هه‌یه، به‌ڵام به لۆجیكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئێران و دروستبوونی زلهێزێكی بێ ڕكابه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا خۆیشی ناتوانێ ئاڵنگاری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وان هێڵی سووره، هه‌ر ئه‌وه‌یه وای كرد دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به گاڵته‌وه بڕوانێته هه‌ڵوێستی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه، كه چۆن ئاماده بووه ڕێككه‌وتنێكی ئاوا واژوو بكات.