به‌هۆى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى دارایى كه هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، قائیمقامیه‌تى سلێمانى هه‌وڵێكى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى شمه‌ك و كاڵاكان و له ناویشیاندا كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كرێى خانوو ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا
كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشین ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵ دراوه نرخى كرێى خانوو كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌و هه‌وڵه به جێى خۆى بگه‌یه‌نرێت، چونكه خاوه‌ن ماڵ به‌وه ڕ‌ازى نه‌ده‌بوو به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه له په‌رله‌مان هه‌یه، بازرگانى سلێمانیش ده‌ڵێت، هه‌وڵه‌كانمان سه‌رى نه‌گرت.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینانى كوردستان لقى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خانوو، پێوه‌ندى به خستنه‌ڕوو و خواسته‌وه هه‌بوو، ئه‌وكات كه هه‌رێمى كوردستان و شارى سلێمانى ئاواره له ناوچه‌كانى تره‌وه بۆى ده‌هات، نرخى كرێى خانوو، نه‌ك هه‌ر به‌ر زبوو، به‌ڵام ده‌ستیش نه‌ده‌كه‌وت.
زیاتر گوتی: هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و پرۆسه‌یه كه بڕیار بوو كرێى خانوو بۆ كرێچى كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له په‌رله‌مان یاساى به‌كرێدانى خانوو هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستكارى بكرایه، كێشه‌ى دروستده‌كرێت و خاوه‌ن موڵك به‌وه ڕ‌ازى نه‌ده‌بوو.
قائیمقامیه‌تى سلێمانى له هه‌وڵێكدایه كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد، بڕیاریدا نرخى شمه‌ك و كاڵاكان، به تایبه‌تیش نرخى كرێى خانوو به ڕێژه‌ى له %20 بۆ كرێچى كه‌مبكاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان و هاوڵاتیانى گرته‌وه له دواكه‌وتنى مووچه‌و خراپى دۆخى داراییان.
لاى خۆیه‌وه سۆران غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى شه‌مه‌ك و كاڵاكان سه‌رى نه‌گرت، چونكه حكومه‌ت له‌و كاره هاوكارى نه‌كردین، له كاتێكدا دۆخى هاوڵاتى خراپ بوو، مووچه دابه‌ش نه‌ده‌كرا، ئێمه ئه‌و هه‌وڵه‌مان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام حكومه‌ت له پشتى ئێمه‌وه كارى تر‌ى ده‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه به‌رده‌وام بوین له‌و هه‌وڵه، به‌ڵام حكومه‌ت له پشته‌وه ده‌چوو باج و زهڕیبهكان و مامه‌ڵه‌كانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران ده‌كرد، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و كاره‌مان سه‌رى نه‌گرت، چونكه حكومه‌ت له‌گه‌ڵمان نه‌بوو، له كارێكى له‌و شێوه‌یه ده‌بێت حكومه‌ت خۆى هاوكارى سه‌ره‌كى بێت". ده‌شڵێ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتى یان خاوه‌ن ئیش كه زانى دۆخه‌كه خرایه هه‌ر یه‌ك لاى خۆیه‌وه ده‌ستى به داشكاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخ كرد.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى