خانه‌قین هه‌رچه‌ند خاوه‌نى كێڵگهیهكى نه‌وتییه له سنووره‌كه‌یدا و حكوومه‌تى به‌غدا به به‌رده‌وامى نه‌وته‌كه‌ى ده‌رده‌هێنێت، به‌ڵام تا ئێسته دانیشتووانى سنووره‌كه كێشه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وتیان هه‌یه، به‌رپرسانى شاره‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند سه‌رووى 200 هه‌زار كه‌س له خانه‌قین ده‌ژین، به‌ڵام حكوومه‌تى به‌غدا ته‌نیا پشكى 36 هه‌زار كه‌س هه‌ژمار ده‌كات.
بێستوون باجه‌ڵان چالاكی مه‌ده‌نی بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، كێڵگه‌ى نه‌فتخانه له ئێسته و رابردوودا هیچ كاتێك نه‌بووه‌ته هۆكارێك بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و به پێچه‌وانه‌وه خانه‌قین له‌رووى خزمه‌تگوزارییه‌وه په‌راوێز خراوه.
ناوچه‌ى نه‌فتخانه له ماوه‌ى شه‌ڕى عێراق-ئێران‌دا دانیشتووانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان راگوێزران، پاش كۆتاهاتنى شه‌ڕه‌كه له ساڵى 1988ه‌وه تا رووخانى رژێمى به‌عس له 2003دا، وه‌ك ناوچه‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى نه‌وتى مایه‌وه.
كێڵگه‌ى نه‌فتخانه به‌دووریى 36كم ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی خانه‌قینه‌وه و 24 بیری نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت و وه‌ك یه‌كێك له كێڵگه هاوبه‌شه‌كانى نێوان عێراق و ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌ڵان، سه‌رۆكی پێشتری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله و یه‌كێك له به‌رپرسه دیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووره‌كه‌دا، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له سه‌روبه‌ندی رووخانی رژێمی به‌عسدا ئێرانییه‌كان نه‌وتى نهفتخانهیان ده‌برد.
ئه‌گه‌رچی نه‌فتخانه كه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قینه و به ده‌وڵه‌مه‌نترین ناوچه‌ی دیاله دێته ئه‌ژمار له رووی نه‌وته‌وه، به‌ڵام خانه‌قینییه‌كان بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، حاڵیان هاوشێوه‌ی حاڵی ناوچه‌كانی تری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه.
سه‌میر محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی خانه‌قین به " وشه"ی راگه‌یاند، له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی خانه‌قین و دابینكردنی بودجه و پڕۆژه‌دا، به‌رپرسانی حكوومه‌تی ناوه‌ند هه‌میشه هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه بیانوو بۆ پشتگوێخستنی خانه‌قین، یه‌كێك له‌و پێویستییانه‌ش نه‌وته كه هه‌موو زستانێك به ئاسته‌م نه‌وت بۆ خانه‌قینییه‌كان دێته دابینكردن.
نه‌وتى نه‌فتخانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى به‌غداوه ده‌برێت، به‌ڵام وه‌ك دانیشتووانى ناوچه‌كه دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان له نه‌وتى ژێر خاكه‌كه‌یان سوودمه‌ند نه‌بوون.
باجه‌ڵان ده‌ڵێ، "له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه هه‌زاران خێزان كه فۆرمی خۆیان گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ماده‌ى 140 و سنووری خانه‌قین، زۆر به ئه‌سته‌م نه‌وتی سپییان بۆ دابین ده‌كرێ، له‌كاتێكدا ئه‌و خێزانانه خۆیان خه‌ڵكی خانه‌قینن و ساڵانێك ناوچه‌كه‌یان به‌ناچارى جێ هێشتووه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى نه‌یشارده‌وه، له دابینكردنی به‌نزیندا زۆر جار گرفتیان دێته پێش، "چونكه هه‌موو پشكێكی خانه‌قین به ئه‌ژماركردنی بوونی 39 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا دابین ده‌كرێ، له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی خانه‌قین پتر له 200 هه‌زار كه‌س ده‌بێ".
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "ساڵانێكه به ئێسته‌شه‌وه پاش خۆگرتنی حكوومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وتی نه‌فتخانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌ی دۆره له به‌غدا، له‌كاتێكدا خانه‌قین له دۆخێكى خراپدایه له‌رووى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وتى و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه".
قایمقامی خانه‌قین زیاتر ده‌ڵێ، "خانه‌قین له دۆخێكی زۆر خراپدایه و هه‌زاران مووچه‌خۆری سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆكاری بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپدان".
خانه‌قین- سه‌بری هۆرینی