سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، تیمه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ڵمه‌تی كوتان دژ به ئیفلیجیی منداڵان.
له‌وباره‌یه‌وه خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو رێكه‌وتی 29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات و منداڵانی خێزانه‌كانی دانیشتووی هه‌رێم و منداڵانی ئاواره و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌نجامدانه‌كه‌شی له رێگه‌ی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه ده‌بێت.
خاڵس قادر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه 919 هه‌زار و 740 منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش دوو هه‌زار و 242 تیمی پزیشكی ئاماده كراون و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر- هێمن ره‌فیق