له توێژینه‌وه‌یه‌كی
نوێ‌دا له‌سه‌ر سمۆره ده‌ركه‌وتووه، توانای چاودێری و سیخوڕیی هه‌موو ده‌نگه‌كانی
چوارده‌وری هه‌یه و ده‌شتوانێ شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكات و ته‌واوی زانیارییه‌كان
ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌زگه هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كان بووه‌ته جێی سه‌رنج.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
"سكای نیوز"ـی بریتانی، سمۆره كه به كلكه درێژ و تووكنه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه،
توانای جیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانی هه‌یه كه چه‌نده لێشی دوور بێت، ئه‌مه‌ش
وا ده‌كات باشتر بڕیار بدات. بۆیه ده‌بینی ڕاوكردنی سمۆره یه‌كێكه له ئه‌ركه
گرانه‌كان و هه‌موو ڕاوچیییه‌ك پێی ناكرێ.
زانایانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان
ده‌ركه‌وتووه، سمۆره كاتێك ده‌یه‌وێ له كونی دار بێته ده‌ره‌وه، زۆر به هێمنی
ئه‌و كاره ده‌كات و به ته‌واوی بیر ده‌كاته‌وه ئینجا ده‌گاته بڕیاره، بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بێت هیچ بوونه‌وه‌رێكی دڕنده و ڕاوكه‌ری لێ نییه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا،
له كۆی 50 سمۆره كه بۆ هه‌ر دانه‌یه‌كیان سێ خووله‌ك دانراوه، پشكنین كراوه
تا بزانن كاردانه‌وه‌یان له ئه‌گه‌ری دروستبوونی مه‌ترسی چۆن ده‌بێ، بۆ ئه‌مه‌یش
هه‌ڵۆیه‌كیان ڕاهێنا بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه چاودێریی سمۆره‌كه بكات.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سمۆره
ده‌یگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له مه‌ترسی بپارێزێ و چۆن سیخوڕی بۆ هه‌موو ده‌نگێك
ده‌كات و به خێرایییه‌كی پێوانه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات، بووه‌ته جێی سه‌رنجی
ده‌زگه‌كانی هه‌واڵگری و ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی سمۆره‌وه داهێنانی نوێ بكه‌ن.
كوردۆ