خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئه‌مه‌ریكایی كیم كارداشیان، له ئێسته‌دا به گه‌شتێك له دوبه‌یه به مه‌به‌ستی نمایشكردنی به‌شێك له به‌رهه‌مه جوانكارییه تایبه‌ته‌كانی خۆی له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی كارداشیان، له كاتێكدایه كه پێشتر بڕیار بوو زووتر ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام به هۆی تووشبوونی به رووداوی دزی لێكردنه‌كه‌ی له شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا له ماوه‌ی رابردوودا، دوای خست و ئه‌وا ئێسته‌ش ئه‌نجامی دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكیش كه پێگه‌ی "enews" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌م سه‌ردانه‌دا ماریۆ دیدیڤانۆڤیك پسپۆڕی بواری جوانكاری، یاوه‌ریی كارداشیان ده‌كات و بڕیاره نمایشكردنی به‌رهه‌مه جوانكارییه‌كان، له رێوڕه‌سمێكدا له هۆتێلی "Zabeel Saray" له دوبه‌ی به‌ڕێوه بچێت و تێیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س ئاماده ببن.