هونەرمەند یوسف مەنتک ڕاى گهیاند کە بڕوانامەی ڕێزلێنانی لەلایەن شارەوانی شاری لودڤیگس هافن - کولتوور، لەپای بەشداری و چالاکیی لە وەرزی کولتووری هاوینەی شار بۆ ساڵى 2019 پێ دراوە.
یوسف مەنتک نووسەرێکی ئەڵمانی-کوردە لە شاری لۆدڤیگس هافن پێشتر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە وەک کاندیدی پارتی سەوزی ئەڵمانیا دەستنیشان کرا کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە چوو.
بهو هۆیهوه جارێكى تر بههۆى ئهوهى لە بواری کولتووری چالاكى زۆرە و بەشداری سهرهكى بووه، له پێشانگای فۆتۆگرافی بە ناونیشانى قەڵای هەولێر لە 29 هەمین ڤیستیڤاڵی کولتووری هاوینەی شاری لودڤیگس هاف، کە پێشانگەکە دوو هەفتە بەردەوام بوو لە هۆڵی ئەکادیمیای ئەدریم شانۆی لاون.
مەنک بە"وشە"ی راگەیاند کە بەهۆی ئەو چالاکییانەی، لەلایەن شاروانی شارەکەیان و جێگری پارێزگار و بەرپرسیاری کولتووری پڕۆفیسۆر د كتۆر کۆرنێڵا ڕایفن بێرگ خهلاتى ڕێزلێنانى پێ بهخشراوه.
یوسف مەنتک یەک لە نووسەرە ناسراوەکانی رەوەندی کوردییە لە دیاسپۆڕا و یەکێکە لە نوێنەرانی کورد لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە فرانکفۆرد کە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ناساندنی کورد لەو پیشانگایەدا.
مەنتک جگە لە چالاکی کولتووری ژمارەیەک کتێب و دۆکیۆمێنت و بەرهەمی شیعری هەیە.