هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێن، له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی خۆی چه‌ندان جۆری میوه و سه‌وزه‌ی چاندووه و پێی وایه ئه‌م كاره‌ی له رووی دارایی و ته‌ندروستییه‌وه، سوودێكی زۆری هه‌بووه.
زانا حه‌مه سه‌عید كه هاوكات مامۆستای قۆناغی بنه‌ڕه‌تییه، به"وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌تا گڵی بۆ سه‌ربانه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه و دواتریش نایلۆنێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ری داناوه، پاشان به چوار ده‌وریدا بلۆكی داناوه تا له‌كاتی ئاودانی ئاوه‌كه، به‌سه‌ربانه‌كه‌دا بڵاو نه‌بێـته‌وه و له‌یه‌ك شوێندا بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌م گڵه په‌ینی تێ كراوه و هیچ ماده‌یه‌كی تری تێ نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیان به به‌روبوومه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و له‌باره‌ی شێوازی به‌كارهێنان و ئاودانیه‌وه، روونی كرده‌وه، "له رووی ئاودانه‌وه به دوو تا سێ رۆژ جارێك ئاویان ده‌ده‌م، به‌و پێیه‌ی پێنجوێن ئاوهه‌وایه‌كی سازگاری هه‌یه، زۆر گه‌رم نییه له چاو شوێنه‌كانی تر، جۆری به‌روبوومه‌كانیش بریتین له سه‌وزه، ته‌ماته، كووله‌كه، باینجان و خه‌یار و به‌ئاوی بیر ئاویان ده‌ده‌م و ئاوی سه‌ره‌كی خواردنه‌وه‌یان بۆ به‌كار ناهێنم.".
گرنگی چاندنی ئه‌م جۆره سه‌وزه و میوانه كه له‌سه‌ربان چێنراون، بۆ زانا له‌وه‌دایه خه‌رجی كڕینی چه‌ندان پێداویستی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه له به‌رهه‌مه‌كان دڵنیایه چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆرگانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
ئه‌و مامۆستایه له مانگی ئاداره‌وه ده‌ستی به چاندنی تۆوی به‌رهه‌مه‌كان كردووه و نایلۆنی داوه به‌سه‌ریاندا، چونكه هێشتا سه‌رما له‌مكاته‌دا له پێنجوێن ده‌مێنێت و نایلۆنیش رێگری له‌وه ده‌كات شه‌خته له به‌رهه‌مه‌كه بدات. دواتر له مانگی نیسان به‌دواوه نایلۆنه‌كه‌ی لابردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تیشكی خۆر لێیان بدات و سوودی لێ وه‌ربگرن.
پاڵنه‌ری زانا بۆ ئه‌م كاره‌ی ئه‌وه‌یه دڵنیایه له‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌یخوات، به پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌می بازاڕ كه به‌گوته‌ی ئه‌و "به ماده‌ی كیمیایی پێ ده‌گه‌یه‌نرێت".
وشه/ راپۆرتی رێبین پێنجوێنی