كۆمپانیای ئێچ ئێم دی فینله‌ندی و هه‌ڵگری ناسناوی نۆكیا، مۆبایلێكی پێشووی جارێكی تر به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه، كه توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 27 ڕۆژیش شه‌حن نه‌كرێته‌وه و كاری پێ بكرێت.
مۆبایله‌كه به ڤێرژنی نوێی مۆبایلی 3310 داده‌نرێ و ناوی 2720ه و ده‌توانرێ بچه‌مێنرێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌مجاره مۆبایله له 2009 له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆكیاوه خرایه بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئێسته به تایبه‌تمه‌ندی نوێوه كۆمپانیای ئێچ ئێم دی هه‌ڵگری ناسناوی
نۆكیا خستوویه‌تییه بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی مۆبایله‌كه، پێشوازی له ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی چواره‌م 4G ده‌كات و ده‌توانرێ به ئاسایی و هاوشێوه‌ی مۆبایلێكی زیره‌ك به نێو تۆڕی ئینته‌رنێت بگه‌ڕێن و به‌رنامه و ئاپه جۆراوجۆره‌كانیش داونلۆد بكه‌ن و به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام ئه‌مه سنووردار كراوه و ته‌نیا نه‌خشه‌ی گووگڵ و واتس ئاپ و فه‌یسبووك خراوه‌ته نێو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌وه.
مۆبایله‌كه له دوو شاشه پێكهاته‌وه، شاشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی 1.3 ئینج واته سێ سانتیمه‌تر ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌یشی نزیكه‌ی حه‌وت سانتیمه‌تره، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشتره توانای پاتری ئه‌و مۆبایله‌یه كه ده‌توانرێ تا ماوه‌ی 27 ڕۆژ شه‌حنی نه‌كه‌یته‌وه و به ویستی خۆت به‌كاری بهێنیت، نرخه‌كه‌یشی به 98 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و به ڕه‌نگی ڕه‌ش و سلڤه‌ر خراوه‌ته بازاڕه‌وه.