سوپای نه‌یجیریا رای ده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌و وڵاته به هه‌ڵه كه‌مپێكی ئاواره‌كان بۆردمان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 ئاواره گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشه‌یتدپرێس له زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازیی نه‌یجیریاوه گواستوویه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی به هه‌ڵه كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ لاكی ئیرابور، فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای نه‌یجیریا رای گه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی هێزی ئاسمانی به هه‌ڵه كه‌مپێكی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری "رهن" كردووه‌ته ئامانج كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری كامیرۆن و به‌هۆیه‌وه زیاد له 100 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاسۆشه‌یتدپرێس ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره سوپای نه‌یجیریا دان به هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه داده‌نێت و پێشتر هه‌واڵی بۆردمانكردنی گونده‌كان و كوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل بڵاو ده‌بووه‌وه، به‌ڵام سوپای نه‌یجیریا هه‌رگیز دانی پیادا نه‌ده‌نا.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی نه‌یجیریا به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كان، ته‌رمی زیاتر له 100 كوژراو گواستراونه‌ته‌وه بۆ ساردخانه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار هه‌یه.
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، به‌ته‌نیا ئه‌وان زیاد له 52 كوژراو و 120 برینداریان له‌و كه‌مپه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاندووه، شه‌ش كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاریان له بۆردمانه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و 13ی تریش بریندارن.