بڕبڕه‌ی پشت كۆڵه‌گه‌ی وه‌ستانی په‌یكه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤه و زۆرترین ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌ر و له‌گه‌ڵ هه‌موو جووڵه‌یه‌كی جه‌سته، ده‌بێ بڕبڕه‌كان به ئه‌رك و كاری خۆیان هه‌ستن، هه‌ندێك خوو و نه‌ریتی ڕۆژانه كه هه‌میشه دووباره‌یان ده‌كه‌نه‌وه، زیانی گه‌وره به بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت و له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین.
سێ كارى سه‌ره‌كی بڕبڕه‌كانى پشت بریتییه له :
*دڕكه‌په‌تك ده‌پارێزێت و كه سیسته‌مى كۆئه‌ندامی ده‌ماری و فه‌رمانه‌كان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
*له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك ڕاده‌گرێت و پارێزگارى له هاوسه‌نگى له‌ش ده‌كات.
*یارمه‌تى له‌ش ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندان جۆرى جووڵه وه‌كو چه‌مانه‌وه و پێچ كردنه‌وه.
ئه‌و خوو و نه‌ریتانه‌ی كه ڕۆژانه ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت و زیان به بڕبڕه‌ی پشت ده‌گه‌یه‌نن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: زۆر ئه‌نجامدانى راهێنانى فیزیكى، وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باشه بۆ له‌ش نه‌ك ته‌نیا به كه‌مه‌ر و دڵ هه‌روه‌ها بۆ ئێسك و جومگه‌كانیش پێویسته، به‌ڵام ڕاهێنانه فیزیكییه‌كان زۆر باش نین بۆ له‌ش، چونكه ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆى له‌م وه‌رزشه‌دا بكرێت ئه‌وه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشت جێ ده‌هێڵێت.
دووه‌م: بارى وه‌ستان، كاتێك ده‌وه‌ستیت یان داده‌نیشیت پێویسته رێك بیت بارى وه‌ستانت گونجاو بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه زیانێكى زۆر به بڕبڕه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر بارى وه‌ستانت ناجێگر بێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازار.
سێیه‌م: زۆر به‌كارهێنانى مۆبایل، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك زیاتر مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌كاربهێنیت ئه‌وا ئازارى پشت دروست ده‌بێت. به‌تایبه‌تى له بڕبڕه‌كانی ناوچه‌ى مل. چونكه به‌هۆى سه‌یركردنى شاشه‌ى مۆبایله‌وه مل تووشى چه‌مانه‌وه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش زیان به بڕبڕه‌كانى پشت و مل ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه باشتره له‌و كاته‌دا راگرى مل به‌كاربهێنرێت، ئه‌م ڕاگره ده‌شێ سه‌رینێك بێ، به‌مشێوه‌یه ڕێگر ده‌بێ له زیانگه‌یاندن به بڕبڕه‌كان.
چواره‌م: كه‌مخه‌وى، نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ، زیان به بڕبڕه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. چونكه خه‌وزڕان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كاتێكى زیاتر دابنیشیت به دیار ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه ئه‌م زۆر دانیشتنه بێگومان كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر بڕبڕه‌كان دروست ده‌كات.
پێنجه‌م: جگه‌ره‌كێشان، جگه‌ره به دوو ڕێ زیان به بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌میان وا ده‌كات كه‌متر ئۆكسجین به ئێسكه‌كان بگات، كاتێك تێكه‌ڵی خوێن ده‌بێت، دووه‌میشیان ژه‌هری دووكه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به كۆی ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤ له نێویشیان بڕبڕه‌كانی پشت.