ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌بوونى رێجێمێكى ته‌ندروست و خواردنی ته‌ندروست وا ده‌كات مرۆڤه‌كان به ته‌مه‌نتر ده‌ربكه‌ون و پێستت زیاتر تووشى نه‌خۆشى ببێته‌وه.بۆیه ده‌توانن له ڕێی خۆراكی ته‌ندروست نیشانه و كێشه‌كانی پێست له‌ناو ببه‌ن و دژی پیربوونی پێست بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵه خۆراكێكن كه رێ له پیربوونى پێست ده‌گرن
یه‌كه‌م: ئاو، كاتێك به ته‌مه‌نتر ده‌بیت بڕێكى كه‌متر ئاو ده‌خۆیته‌وه، چونكه هه‌ستى تینوویه‌تى تاڕاده‌یه‌ك كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌ڵام نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاو زیانیكى زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ش تووشى ووشكبوونه‌وه ده‌كات، وشكبوونه‌وه‌ی پێست و له‌ش نیشانه‌كانی پیربوون و زۆر نه‌خۆشی تر تووشی مرۆڤ ده‌كات.
دووه‌م: برۆكلى، به دروستكه‌رى وزه داده‌نرێت، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و دژه‌ئۆكسید و ریشاڵ و كالیسیۆم كه له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڤیتامین c یارمه‌تى كۆلاجینى پێست ده‌دات و ڕێ له پیربوون ده‌گرێت.
سێیه‌م: زه‌یتى زه‌یتوون، جێگره‌وه‌یه‌كی باشه بۆ زه‌یته زیان به‌خشه‌كان ده‌توانرێت بۆ خواردن دروستكردن به‌كاربهێنرێت، به‌مشێوه‌یه زیانێكى كه‌متر به پێست ده‌كات و یارمه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌كانى پێست ده‌دات.
چواره‌م: ماست، ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم و ئێسكه‌كان ده‌پارێزێت و ته‌ندروستى ئێسك باشتر ده‌كات و ڕێ له
پیربوونى پێست ده‌گرێت.
پێنجه‌م: ته‌ماته، ده‌وڵه‌مه‌نده به لیكۆپه‌ین كه به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له میوه سووره‌كاندا هه‌یه. ته‌ماته له‌ش ده‌پارێزێت دژى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان و پرۆستات. ده‌توانرێت وه‌كو شۆربا بخورێت یان وه‌كو شه‌ربه‌ت به‌مشێوه‌یه بڕێكى زۆر هێز به له‌ش ده‌گات و ڕێ له پیربوون و تێكچوونى خانه‌كانى پێست ده‌گرێت.
شه‌شه‌م: خۆراكه‌كانى تر، چه‌ند خۆراكێكى تر هه‌ن به‌هه‌مانشێوه وه‌كو دژه‌پیربوونێك له له‌شدا كارده‌كه‌ن ئه‌م خۆراكانه‌ش وه‌كو هه‌نار و تووترك و په‌تاته‌ى شیرین و ئا‌ڤۆگادۆ و چه‌ره‌زات.