وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكخستنه‌وه به هێزه‌كانیدا ده‌كات و چاكسازى له‌نێو وهزارهتهكهیشى راده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتارێكى هه‌رێمى كوردستانیش ئاشكراى ده‌كات، مه‌رجى وڵاتان بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه چاكسازى ناوخۆى وه‌زاره‌ته‌كه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" بۆ پاككردنه‌وه‌ى لیستى ناوى دوو مووچه‌یى پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ى بندیوارن، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ست پێ كردووه.
د. رێواز فایه‌ق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و رای گه‌یاند، "ئه‌و چاكسازییانه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستى پێ كردووه".
زیاتر گوتى، "مه‌رجى وڵاتانیش بۆ هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه، پێشتر ئه‌وه بووه كه چاكسازى له لیستى ناوى پێشمه‌رگه‌دا بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد، "لیژنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك هێنرابوو، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌نجامى لیژنه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به به‌رده‌وامى پرۆسه‌كه‌وه هه‌بێت".
هه‌رچه‌ند تا ئێسته هیچ ژماره‌یه‌كى دوو مووچه‌یى و ناوى پێشمه‌رگه‌ى بندیوار ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، 12 حاڵه‌تى هه‌واڵده‌رى به فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان دراوه له‌باره‌ى دوو مووچه‌یى و بندیواره‌وه.
ئاواز حه‌مید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، بڕیار دراوه رێكخستنه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێته‌وه.
زیاتر ده‌ڵێ، "رێكخستنهوهكه له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه چاكسازییانه‌یه كه ئێسته له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستى دراوه‌تێ و چاكسازییهكهش ته‌واوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ ژماره‌یه‌كى دوو مووچه‌ى و مووچه‌ى بندیوارى لانه‌بوو، به‌ڵام راى گه‌یاند، "بهرژدى كار له‌سه‌ر بڕینى دوو مووچه و مووچه‌ى بندیوارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كراوه".
"وشه" پێوه‌ندى به جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
لیوا قه‌ره‌مان شێخ كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ كردهوهگهلهكان له‌باره‌ى ئه‌و چاكسازییانه‌ى له وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت به"وشه"ى راگه‌یاند، "بڕیارێكى چاكسازى ناوخۆیى له‌ناو وه‌زاره‌ت ئێسته ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام بڕیاره‌كه فه‌رمانى وه‌زیره و پێوه‌ندى بهوڵاتانهوه نییه".
روونى كرده‌وه، "داوا كراوه سیسته‌مى بایۆمه‌ترى و هه‌وڵه‌كان بۆ بڕینى دوو مووچه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لیستى پێشمه‌رگه رێكخستنه‌وه‌ى تێدا بكرێت".
له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راى گه‌یاند، لیژنه پێك هێنراوه بۆ پێداچوونه‌وه به میلاكاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له‌كاتى ده‌سپێكردنى شه‌ڕى چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش، چه‌ندان وڵات هاوكارى سه‌ربازیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ئه‌وه‌ش وای كردووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیستێكى پاك له ناو و ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى وڵاتان بۆ هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت.