گرووپی شانۆیی هاوڕێیانى گه‌زیزه، سه‌رقاڵى خۆئاماده‌كردن و پڕۆڤه‌ن بۆ شانۆیییه‌كى نوێ و به‌م زووانه له یه‌كه‌م نمایشیدا له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان پێشان ده‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه گه‌زیزه عومه‌ر كه كارى نووسینى بۆ كردووه به"وشه"ى راگه‌یاند: وه‌ك گرووپی شانۆیی هاوڕێیانى گه‌زیزه، له ئێسته‌دا سه‌رقاڵى پڕۆڤه و ڕاهێنانین بۆ شانۆگه‌رییه‌كى نوێ به‌ناوى "شه‌وى بووكێنى"، ئه‌و شانۆگه‌رییه له نووسینى من و له ده‌رهێنانى دێرین حامیده، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و شانۆگه‌رییه كارێكى تراژیدى كۆمێدی كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نز ئامێزه و باس له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، له ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆ نمایش ده‌كرێت.
شانۆكارى به‌شداربوو له‌و شانۆیییه ڕاژان عه‌زیز به"وشه‌ى" گوت: بڕیاره له یه‌كه‌م نمایشیدا به‌م زووانه له شارى هه‌ولێر پێشان بدرێ و دواتر له شارى سلێمانى و له‌وێشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له چه‌ندان شار و شارۆكه‌ى كوردستان، جیا له من، ئه‌كته‌ران به‌یان مه‌حموود، مامۆستا حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س، سۆنیا ئاوات و ئازاد مسته‌فا رۆڵى تێدا ده‌بینین ڕۆشنا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌مه و تاریق جۆلا به‌ڕێوه‌به‌رى شانۆیه.
ئه‌و شانۆییه به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى و به‌سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى هه‌رێم، به‌م زووانه له هه‌ولێر پێشان ده‌درێت.
شاخه‌وان شێخانى