به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لیوسینا ئێدج، ناوی ئه‌و خانمه‌یه كه ئه‌م مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ره ته‌مه‌نی بووه به 105 ساڵ و نیشته‌جێی ناوچه‌ی دیڤۆنی به‌ریتانیایه.
ئه‌و خانمه زیاتر حه‌ز به كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی ده‌كات و پێی خۆشه به "لووسی" بانگ بكرێت، ئه‌و خۆی پێنج منداڵی هه‌یه و 18 نه‌وه‌شی له منداڵه‌كانیه‌وه هه‌یه، 27 منداڵی نه‌وه‌شی له نه‌وه‌كانییه‌وه هه‌یه و له‌وانیشه‌وه شه‌ش نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌یه، كه كۆی ئه‌مه‌ش ده‌كاته 56 كه‌س و ناوی هه‌ر هه‌موویان به ته‌واوه‌تی ده‌زانێت و بیری نه‌چووه‌ته‌وه.
كچێكی ئه‌و خانمه ته‌مه‌ن 105 ساڵه كه خۆی ته‌مه‌نی 81 ساڵه، له وه‌سفكردنی دایكی‌دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێشتا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات و یاده‌وه‌ریشی زۆر به‌هێزه، بگره یاده‌وه‌ریی ئه‌و له هی ئه‌م وردتره.
كچه‌كه‌ی داپیره لووسی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه دوای مردنی باوكی، دایكی ماوه‌ی 38 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ژی و ئه‌و له كاروباری ماڵه‌وه یارمه‌تی ده‌دات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی داپیره لووسی له ئێسته‌دا چاوی كز بووه و توانای بینینی كه‌م بووه، به‌ڵام هێشتا ناوی هه‌موو منداڵ و نه‌وه‌كانی ده‌زانێت، بگره رێكه‌وتی له دایكبوونی زۆربه‌شیانی بیر ماوه.
لیوسینا ئێدج، له ساڵی 1912 له دایك بووه و هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیی بینیوه و له ژیانیدا گه‌واهیده‌ری مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له منداڵه‌كانی له ساڵی 2016دا بووه، به‌ڵام منداڵه‌كانی تری هێشتا له به‌ریتانیا ده‌ژین، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه.