وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێى نووسراوێكى فه‌رمییه‌وه بڕى ده‌رماڵه‌ى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دیار كردوو ده‌رماڵه‌كه له 100% تا 15% ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه "وشه" وێنه‌یه‌كى بڵاو ده‌كاته‌وه تیایدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه بڕى دهماڵهى بڕوانامه‌ى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دیار كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه بۆ گشت ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه دیار كراوه به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى دیوانى چاودێرى دارایى و ڕاپۆرتى لیژنه‌ى به‌خشینى ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه.
له نووسراوه‌كه‌دا به خشته بڕى ده‌رماڵه‌كه دیار كراوه و ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى دكتۆرایان هه‌یه 100% ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێ و دواتر بڕه‌كه‌ى به‌پێى بڕوانامه دێته خواره‌وه تا ڕێژه‌ى 15%.
ساڵانه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى زۆری میلاكى پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه و بڕهكهیدا ده‌كات و ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ى ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى نوێ بڕى ده‌رماڵه‌ى دیار كرد.