دوای بەخەبەرهاتنەوە بەمشێوەیە بەئاسانی دووبارە بخەوە

:: PM:08:49:08/09/2019 ‌


كێشەی نوستن لای زۆرێك بەتایبەتی لە سەردەمی ئێستە كێشەیەكی قووڵە و كەسانێك هەن بە زەحمەت دەخەون و هەركاتێك لەخەو بەخەبەریان دێتەوە لەبەر هۆكاری جیاواز، بەزەحمەت دەكەونەوە خەو.

ماڵپەڕی "ویب توب" ئاماژە دەكات زۆرجار بەهۆی خەونێكی ناخۆشەوە یان بۆ چوونە سەرئاو لە خەو بەخەبەرمان دەبێتەوە، دەتوانیت ئەوانە بكەیت یارمەتیت دەدەن بۆ كەوتنەوە ناو خەو:

1-بە لووتت هەناسە بدە، یارمەتیت دەدات بۆ حەسانەوە و هێوربوونەوە و ئەوەش بە هێواشی دەبێت.

2-تێڕامان، نوستن ئاسانتر دەكات كاتێك شەپۆڵەكانی مێشك و هەستكردن بە رارایی و نیگەرانی هێواش دەكاتەوە.

3-مانەوە لەناو جێگە، ئەوكاتەی مرۆڤ كتوپڕ لەخەو هەڵدەستێت و جێگەكەی جێدێڵێت، هەست بە توانا و هێز و چالاكی دەكات و بەزەحمەت دووبارە دەچێتەوە خەو.  

4-لە مۆبایل دووربە، واتە دووركەوتنەوە لە هەر سەرچاوەیەك كە بەئاگات دەكاتەوە وەك تەلەڤزیۆن و مۆبایل، هەروەها رووناكی ژوورەكە با كز بێت.

5-بیركردنەوە لە خەون، ئەگەر بەهۆی خەونێكی ناخۆشەوە بەئاگاهاتیت بیری لێ مەكەوە و هێواش بەوە بیر لە وردەكاری خەونەكەت مەكەوە.

6-خواردن مەخۆ، ئەگەر هەست بە برسیەتیش بكەیت، خۆراك مەخۆ، چونكە دووبارە گەڕانەوەت بۆ خەو زەحمەت دەكات.

7- لە رارایی دووربە، واتە تا بۆت دەكرێت لە رارایی بەهۆی بیركردنەوەی زیاد لەپێویست دووربە و سەیری كاتژمێریش مەكە.



 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌