سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، كه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ به سه‌ختی برینداربوو و دواتر گیانی له ده‌ست دا، گومانیش له‌و ڕووداوه ده‌كرێ كه له‌و كاته به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری عێراق هێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ پێگه‌ی "
سۆمه‌ر نیوز" دووپاتی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ناوچه‌ی سالحیهی به‌غدا كه ئه‌فسه‌رێكه و سه‌رپه‌رشتی هه‌واڵگری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌غدا ده‌كات، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه، له‌و كاته‌ی له سه‌ر ڕێی خێرایی بسمایه له باشووری به‌غدا ڕۆیشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دوای ڕووداوه‌كه هێزێكی زۆر ته‌ناهی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه به وردی توێكاری و هێڵكاری ناوچه‌كه و چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه‌یان كردووه و ته‌رمه‌كه‌یشیان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواستووه‌ته‌وه، تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی بكرێ و ڕاستی ڕووداوه‌كه ئاشكرا بكرێت.
ئه‌نجامدانی ڕووداوێكی له‌مشێوه‌یه و به ئامانجگرتنی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری له ناو به‌غدا، گومانی لای ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی عێراق دروست كردووه، كه ڕووداوه‌كه سروشتی نه‌بێ، به‌ڵكوو ڕووداوێكی هه‌واڵگری و پلان بۆ داڕێژراو بێت.