بڕیارێكی نوێ‌ بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل دەرچوو

:: AM:10:42:09/09/2019 ‌
بڕیارێكی نوێ‌ بۆ خاڵە گومرگییەكان دەردەچێت لەبارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو لەلایەن بازرگانانەوە.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومگری هەرێمی كوردستان هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو دەركرد و بڕیارەكە ئاراستەی خاڵە گومرگییەكان كراوە كە بەمەرج ڕێ بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو دەدات.

لە بڕیارەكەدا سەرجەم گومرگەكان ئاگەدار كراونەتەوە، بەهیچ شێوەیەك رێ نەدرێت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو بەبێ بڕوانامەی coc.

دوای هێنانی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی لێدراو لەلایەن بازرگانانی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا هێنانی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو ڕابگرێت، ئەوەیش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان تەنیا ڕێ بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت بهێنرێن كە زیانی گەورەیان پێ نەگەیشتووە.





وشە - رامیار جەواد