له ڕووداوێكی هاتوچۆی شاری هه‌ولێردا، پیاوێكی به‌ساڵاچوو بریندار ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ شۆفێره‌كه ده‌گیرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری نزیك فامیلی مۆڵ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری هۆندا ئه‌زیرا خۆی به به‌ساڵاچوویه‌كدا به‌ناوی "نوئێل خدر ئه‌لیاس" 77 ساڵ، ده‌دات و برینداری ده‌كات.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی فریاكه‌وتن شوفێری تۆمه‌تبار به‌ناوی "ڕاڤین وه‌لید حیكمه‌ت" 19 سال، ده‌گرێت و برینداره‌كه‌ش ده‌گه‌ینرێته نه‌خۆشخانه.