نارنجۆکێک هەڵدەدرێتە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ

:: PM:11:54:09/09/2019 ‌
ئەمشەو نارنجۆکێکی دەستی هەڵدەدرێتە ناو بینای پۆلیسی خورماڵ و بەڕێوەبەرایەتی خورماڵ پۆلیسەکانی ئەو بنکەیش لە وەڵامدا چەند فیشەکێک دەتەقێنن گوتەبێژی پۆلیسیش ڕوونی دەکاتەوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەوهۆیەوە. 

لە لێدوانێکیدا بۆ "وشە" ڕائید بەرزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە گوتی، "کەمێک پێش ئێسته‌ نارنجۆکێکی دەستی هەڵدەدرێتە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ و بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی خورماڵ،  نارنجۆکەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە".

بنکەی پۆلیسی خورماڵ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی شارەدێی خورماڵ پێکەوە لە بینایەکدان لە سەنتەری شارەدێی خورماڵ. 

خورماڵ شاره‌دێیه‌كى باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای ھەڵەبجە دایە و لە 70 کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دایە، لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامان دایە.

خورماڵ/ شەفیق بانیشاری


وشە - محەمەد میران