له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌یه‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له شه‌ڕى نێوان دایك و كۆرپه ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كوڕ بێت، ئه‌وا ڕژێنی پڕۆستات ده‌ست ده‌كات به گه‌شه‌كردن.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی هه‌ژده‌یه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه له‌م هه‌فته‌ی نزیكه‌ی 0.25 كیلۆگرام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كوڕ بێت، ئه‌وا ڕژێنی پڕۆستات ده‌ست ده‌كات به گه‌شه‌كردن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه هه‌ست به گێژی و سه‌رسوڕان بكه‌ی ئاسایییه، ئه‌مانه ئازارت ناده‌ن ته‌نیا ئه‌گه‌ر زۆر دووباره بوونه‌وه و زۆر توند بوو، له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ جووڵه په‌ستانی خوێنت دابه‌زێت ئه‌مه‌ش ئاسایییه، چونكه دڵت ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی خێرا كار بكات.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه‌دا جووڵه‌ی كۆرپه‌ڵه له‌وانه‌یه زیاتر بێت و به‌هێزتر بێت، لێره‌وه شه‌ڕى دایك و كۆرپه‌ڵه ده‌ست پێ ده‌كات و كۆرپه‌ڵه شه‌وانه له‌كاتى جووڵه دایكى بێزار ده‌كات.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له‌و به‌رگه ده‌كات كه كۆرپه‌ڵه داده‌پۆشێت و ئه‌و ماوه‌یه له‌ناو ئاو و سكى دایكى هیچى به‌سه‌ر نایه‌ت.