بانكی ناوه‌ندی ڕووسیا ئاشكرای كرد، كه پێشبینی ده‌كات بۆ ساڵی 2020 نرخی نه‌وت زۆر كه‌متر ببێت و بگاته 25 دۆلار له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك، به پێویستیشی زانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به یه‌كه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن.
بانككه له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێك بۆ پێشبینییه ئابوورییه‌كانی خۆی بۆ ساڵی 2020 ئاماژه‌ی داوه، مه‌ترسییه‌كی چاوه‌ڕواننكراو و ئه‌گه‌رێكی به‌هێز له ساڵی داهاتوو به‌رۆكی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ده‌بێته‌وه، چونكه نرخی نه‌وت و وزه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات و پێشبینی ده‌كه‌ین بگات به 25 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌كات و گه‌شه‌ی ئابوورییان بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بانكه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه كه نه‌ك هه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، به‌ڵكوو ته‌واوی جیهان تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی ئابووری ببێته‌وه و به گشتی دۆخی ئابووری دنیا ئاڵۆز بێ و كێشه‌ی گه‌وره سه‌رهه‌ڵبدات و برسیه‌تی له چه‌ندان ناوچه بڵاو ببێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه كه به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ئێسته پێشبینی ڕوودانیان ده‌كه‌ین، بێنه دی ئه‌وا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی
رووسیا زۆر زیاتر ده‌بێ و ده‌گاته نزیكه‌ی 8% ئه‌مه‌یش داهاتی ناوخۆیی تاك به ڕێژه‌ی 1.5 بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.