سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رێكه‌وتی 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، سێ بوومه‌له‌رزه له ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیا و شاری رۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته روویان داوه.
له‌وباره‌یه‌وه ناوه‌ندی ئه‌وروپی بۆ پێوانه‌كردنی بوومه‌له‌رزه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توندیی بوومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌م 5.5 پله‌ی له پێوه‌ری رێخته‌ر تێپه‌ڕاندووه و دانیشتووانی ناوچه‌كانی ئهبڕۆزۆ، ماركی، لاتسیۆ و رۆمای ئه‌و وڵاته، به ته‌واوی هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كان كردووه.
هه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ریی بوومهلهرزهكانیشدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا، بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه كه له ئێسته‌دا كاركردنی میترۆكانی ژێر زه‌وی له رۆما رابگیرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، توندیی بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م 5.3 پله و هی دووه‌م 5.7 پله و هی سێیه‌م 5.5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و خاڵی سه‌نته‌ری دروستبوونی بوومه‌له‌رزه‌كانیش ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تر رۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی وڵاته‌كه.
به‌كارهێنه‌رانی ئیتاڵیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ستاون به بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گرته ڤیدیۆیی كه تێیاندا له‌رینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.