گرێبەستی عەریزەنووسەكان ڕەت كرایەوە

:: PM:02:11:10/09/2019 ‌
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گرێبەستی نێوان وەزارەتی داد و كۆمپانیایەكی سەرپەرشتی عەریزەنووسەكان ڕەتدەكاتەوە و داوای گرێبەستێكی نوێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئەیلوول، ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ بەكۆی‌ دەنگ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازمان كرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كە ئەو گرێبەستەی نێوان وەزارەتی داد و كۆمپانیای ئینفۆر هەڵبوەشێتەوە.

ئاشكرای كرد، داوای‌ داڕشتنەوەی گرێبەستێكی نوێ كراوە لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكان بۆ كەمكردنەوەی ئەو پارەیەی لە هاووڵاتییان بڕیارە وەربگیرێت.

ڕوونی كردەوە، ئەو نرخەی‌ دانراوە زۆرە و هیچ داهاتێكی‌ بۆ حكوومەت تێدا نەماوە، داوای‌ گرێبەستێكی‌ نوێ دەكەین، گرێبەستەكەش دەمانەوێت حكوومەت بە كێبڕكێ ئەنجامی‌ بدات.

بەپێی ڕێككەوتنی پێشووی كۆمپانیای سەرپەرشتیار لەگەڵ وەزارەتی داد، بۆ هەر عەریزەك پێویستی دەكرد هاووڵاتی بڕی 25 هەزار دینار بدات، دوای گوشاری شەقام ئەو نرخە بۆ 15 هەزار دینار كەم كرایەوە



وشە - رامیار جەواد