رژێنی ده‌ره‌قی ئه‌و رژێنه شێوه پهپوولهیییهی له ناوچه‌ی قورگی مرۆڤدا هه‌یه و ئه‌و هۆڕمۆنانه به‌رهه‌م دێنێت كه چه‌ند فرمانێكی له‌ش رێك ده‌خات له‌وانه میتابۆڵیسم، بۆیه ئه‌و كاته‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كان به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه كه‌مك ده‌بێته‌وه، كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه و توانای له‌ش بۆ سووتاندنی كالۆرییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی له‌ش.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه زیادبوونی كێشی له‌شی بێ هۆكاری دیاریكراو له گۆڕینی سیستمی خۆراك و وه‌رزش نه‌كردن، یه‌كێكه له گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌می ده‌ردانی رژێنی ده‌ره‌قی، له توێژینه‌وه‌یه‌كیش له 2008 كه له گۆڤاری پزیشكی سعوودیه بڵاو كرایه‌وه، ده‌ڵێت كه بوونی كێشه له رژێنی ده‌ره‌قی یه‌كێك بووه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی هۆكار بۆ زیادبوونی كێش.
ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باس كرا دابه‌زاندنی كێش به ئه‌سته‌م بێت به‌هۆی سستبوونی میتابۆڵیسم، بۆیه ماڵپه‌ڕی "Top 10 Remedies " هه‌ندێك رێنوێنیی پێشكه‌ش به‌وانه ده‌كات كه كه‌می ده‌ردانی رژێنی ده‌ره‌قیان هه‌یه و هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشیان ده‌ده‌ن.
1-رێكخواردن و وه‌رگرتنی ده‌رمانی سستی رژێنی ده‌ره‌قی، چونكه ئاستی هۆڕمۆنی ده‌ردراو له ئاستێكی ئاسایی دێڵێته‌وه و میتابۆڵیسم ئاسایی ده‌بێت و ده‌توانن ئاسانتر كێشیان داگرن، بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكان رێنوێنیی ده‌كه‌ن كه به‌یانیان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ ده‌رمانه‌كه بخورێت و زۆر ئاوی له دوا بخورێته‌وه، ئینجا دوای سه‌عاتێك ژه‌می به‌یانی بخورێت.
2-خۆت له كاربۆهیدراتی ساده و شیرینی بپارێزه، پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه سیسته‌مێكی خۆراكی كه‌م كاربۆهیدرات پێڕه‌و بكه‌ن، چونكه پڕه له كالۆری كه ئه‌و جۆره رژێنهی ئه‌وان ناتوانێت بیانسووتێنێ، هاوكات ناشبێت به‌ته‌واوه‌تی وازی لێ بێنن كه بێ هێزی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌شیان تووش ده‌كات.
3-به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی، یه‌كێكی تره له رێكه ساكاره‌كان بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌می ده‌ردانی ده‌ره‌قییان هه‌یه، چونكه ئه‌و ترشه چه‌ورییانه‌ی له‌و رۆنه‌دا هه‌یه هانی ده‌ردانی رژێنه‌كه ده‌دات و رێژه‌ی كۆلیسترۆلی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌ده‌ستدانی كێش زیاتر ده‌كات.
4-سركه‌ی سێ‌و، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته به‌سوود و كاریگه‌ره كه ده‌ردانی رژێنه‌كه رێك ده‌خات و ژه‌هر له له‌ش لاده‌بات و میتابۆڵیسم باشتر ده‌كات و كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له 2009 كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤاری زانستی بایۆلۆجی بڵاو كراوه‌ته‌وه.