بڕیاره مانگى تشرینى یهكهمی ئەمساڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان بەڕێوە بچێت كه بۆماوهى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بهپێى ئهو زانیارییانهى دهست "وشه" كهوتووه، فێستیڤاڵەکە 22ی مانگی تشرینى یهكهمى ئهمساڵ چالاکییەکانی دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
ههروهها بهشداربووان تا 20ی ئهیلوول بەرهەمە شانۆییەکان وەردەگیرێن و دەخرێنە بەردەم دوو لیژنەی فێستیڤاڵ، لیژنەی بینینی دەقەکان و هەڵبژاردنی بابەتەکان، لیژنەی دووەمیش لیژنەی داوەران کە بڕیار لە دەقە بەشداربووەکان دەدەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان ساڵی 2010 یەکەم خولی دەست پێ کرد و تا ئێسته پێنج خولی بەڕێوەچووە و خولی ئەمساڵیش دەبێتە شەشەمین خولی فێستیڤاڵەکە، زۆربەی دەرهێنەر و ستافی شانۆکان خۆیان شوێنەکان هەڵدەبژێرن بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەناو شەقام و پارکەکانی دەربەندیخان نمایشەکان بەڕێوەدەچن.
ساڵی 2010 یەکەم خولی فێتیڤاڵەکە بەڕێوەچوو و هەتا 2014 هەموو ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام بۆ ماوەی چوار ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 و 2018 بە هۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەنەچوو.
پێشتر ئەو وڵاتانەى کە بەشداری فێستیڤاڵهكهیان دهكرد پێكهاتبوون له شانۆکارانی وڵاتانی، ئێران ، عێراق، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فڕەنسا، ئیسپانیا، ئەرژەنتین، میسر، چەند وڵاتێکی تر بەشدارییان دەکرد.