پۆلیسی پێنجوێن سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی گرتنى دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه داوای سه‌رانه‌یان له هاووڵاتییه‌ك كردووه و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشیان لێ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمه‌تباریان گرت، كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سووتاندنی ماركێتێكیان له هاووڵاتییه‌ك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، هاووڵاتییه‌ك به ناوی (ن،خ، م) له به‌شی پۆلیسی پێنجوێن سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سوتاندنی ماركێته‌كه‌یان لێكردووه ئه‌گه‌ر پاره‌یان وه‌ك سه‌رانه پێنه‌دات.
ڕوونیشی كراوه‌ته‌وه، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، به‌شی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، به‌وهۆیه‌وه توانرا له‌ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه بگرن.
ئێسته هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك ،ف، ق) له‌دایكبووی 1981 و (ر،ل،ح) له‌دایكبووی 1997 به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.