توێژه‌رانی بواری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه ڤایرۆسێكی نوێ له سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و مۆبایلانه به‌كارده‌هێنن كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڤایرۆسه‌كه له جۆری ترۆجانه و ناوی "جۆكه‌ر"ه و به شاراوه‌یی له‌گه‌ڵ 24 ئاپی نێو گووگڵ پله‌ی بوونی هه‌یه، ئه‌و ئاپانهیش زیاتر له 472 هه‌زار كه‌س داونلۆدیان كردووه‌ته سه‌ر مۆبایله‌كان و تووشی ئه‌و گرفته بوونه‌ته‌وه و مۆبایله‌كانیان به ته‌واوی له ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه‌یان دروست كردووه.
ڤایرۆسه‌كه جیا له‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی پێوه‌ندیكردن و نامه و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانی ترت ده‌كات، هاوكات خزمه‌تگوزاری ریكلام ده‌خاته به‌رده‌متان به بێ ئه‌وه‌ی خۆتان خواستتان له‌سه‌ری بێ و ناچارتان ده‌كات سه‌یری ئه‌و ریكلامانه بكه‌ن، كه خۆیان دایانناوه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و ڤایرۆسه به‌شی زۆری خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هیند تووشی هاتوون، هه‌رچه‌نده گووگڵ به فه‌رمی ئه‌و ئاپانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه به هۆی ئه‌وانه‌وه چووه‌ته نێو سیسته‌می ئه‌ندرۆید، به‌ڵام ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون ئێسته‌یش قوربانین و ناتوانن له‌و ترۆجانه ڕزگاریا ببێت.