به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه ئاژانسی "تۆر ستات"ی ڕووسی بۆ گه‌شتوگوزار ئه‌نجامی داوه، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كچه جوانه‌كانی دنیا، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه مۆسكۆ مه‌ڵبه‌ند و پایته‌ختی كچانی جوانی دنیایه، له ئینته‌رنێت زۆرترین گه‌ڕان به دوای كچانی مۆسكۆ كراوه و خه‌ڵكی زۆر هۆگریانن.
له ئه‌نجامی
ڕاپرسییه‌كه هاتووه 23% كچه جوانه‌كانی ڕووسیا و دنیا له مۆسكۆ داده‌نیشن، له سانپترسبۆرگی ئه‌و وڵاته‌یش ڕێژه‌ی كچانی جوان ده‌گاته 10% و له هه‌رێمی نۆڤسیبیرسك رۆستۆڤ ده‌گاته 6% و دوای ئه‌ویش هه‌رێكی یه‌كاترینبۆرگ و قازان و كراسنویارسك و سامارا دێ كه ڕێژه‌ی 5%ی كچه جوانه‌كانی ڕووسیا له‌و هه‌رێمانه‌ن.
هاوكات هه‌رێكی كراسنودار و سوچی و ئومسك و ئوفا 4% و هه‌رێمی فۆلگۆگراد و فۆرۆنیگ و كالینیگراد و نیگنی نۆفگورود و ئیركوتسك و بیرم 3% و دواجاریش هه‌رێمی سیڤاستوبوبل و یالتا دێن كه ته‌نیا 2%ی جوانه‌كانی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌ن.
له‌و ڕاپرسییه‌كه زیاتر له 200 گه‌شتیاری ئۆنلاین له ئینته‌رنێت بۆچوونیان وه‌رگیراوه، كه بۆ گه‌شتكردن به دوای ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ڕووسیا گه‌ڕاون و پرسیاریان ئاراسته‌ی ئاژانس و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كردووه و ئه‌وانیش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی پێشوویان بۆ ڕووسیا فۆرمێكی ڕاپرسیان بۆ ناردوون تا پڕی بكه‌نه‌وه و ڕاپرسییه‌كه به ئه‌نجام بگات.