ئه‌و منداڵانه‌ى كه دایكیان تووشى فشارى ده‌روونى بووه له قۆناغه‌كانى دووگیانی‌دا ده هێنده زیاتر تووشى نادروستی ناخ و كه‌سایه‌تى ده‌بنه‌وه، بۆیه توێژه‌ران ورده‌كاری ئه‌و گرفته ده‌خه‌نه ڕوو و هۆشداری به دایكان ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ر فشاری ده‌روونیان زۆر بێ، ئه‌وا داهاتووی منداڵه‌كانیشیان پڕ له كێشه‌ی ده‌روونی و كه‌سیه‌تییی ده‌بێته‌وه و پێویسته وریای ئه‌م بابه‌ته بن.
ته‌نانه‌ت فشارى كه‌م و مامناوه‌ند كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى منداڵ، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانى له دواى له‌دایكبوونى كۆرپه‌له‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت. له فینلاند پرسیار له سێ هه‌زار و 600 ئافره‌تى دووگیان كرا له‌سه‌ر ئاستى فشارى ده‌روونیان ده‌ركه‌وت ئه‌و فشارانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر منداڵه‌كان دروست ده‌كات له داهاتوودا بۆ نموونه بارودۆخى دارایى خێزان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونى منداڵ له‌داهاتوودا وا ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كى پڕ كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بێت.
ناڕێكى كه‌سایه‌تى چییه؟
به‌ماناى ئه‌وه دێت كه زیاتر نیگه‌ران ده‌بن گومانیان زیاتره له شته‌كانى ده‌وروبه‌ر و دووره‌په‌رێز ده‌بن، توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له 20 منداڵ كه دێنه دنیاوه یه‌كێكیان تووشی ئه‌م گرفتانه ده‌بێ له كه‌سایه‌تیدا.
فشار چۆن كار له منداڵ ده‌كات؟
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى فشارى ده‌روونى له‌ماوه‌ى دووگیانی‌دا كاریگه‌رى درێژخایه‌نى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵ. ئه‌گه‌ر فشارى ده‌روونى دایك به‌رێژه‌ى 9.53% بێت ئه‌وا ئه‌گه‌رى زیاترى هه‌یه له‌سه‌ر ناڕێكى جه‌سته‌ی كۆرپه‌له به به‌راورد به‌و دایكانه‌ى كه هیچ تووشى فشارى ده‌روونى نه‌بوون. ئه‌و فشاره ده‌روونیانه گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌سایه‌تى و گرفته ده‌روونییه‌كان زیاد ده‌كات له داهاتووی منداڵ دا.
بۆچى فشارى ده‌روونى زیانبه‌خشه؟
بوونى فشار له ئافره‌تى دووگیاندا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ناڕێكى و گرژی و خه‌مۆكی دروست ببێت ئه‌مه‌ش كار له مێشك یان منداڵ ده‌كات و به گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ دروست ده‌كات.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له قۆناغه‌كانى دووگیانی‌دا تووشى فشار ده‌بن، پێویسته زیاتر گرنگى به خۆیان و ته‌ندروستى كۆرپه‌له‌كه‌یان بده‌ن و راوێژ به كه‌سى شاره‌زا بكه‌ن بۆ چۆنیه‌تیى هه‌ستان و جوڵه‌یان و زیاتر بحه‌سێنه‌وه و له هیلاكبوون خۆیان به‌دوور بگرن. خۆراكى ته‌ندروست بخۆن واز له كێشانى جگه‌ره بهێنن، ئه‌گه‌ر جگه‌ره كێشبوون نووستنیان ئاسایى بكه‌نه‌وه.