وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی قورسی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سێ تا چوار ساڵی تر به به‌رده‌وامی گازی سروشتی له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رنه‌گرن، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌غدا زۆر زیاتر بووه، به‌و ئامانجه‌ی مامه‌ڵه و كڕینی گازی سروشتی له ئێران كۆتایی پێ بهێنن.
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران كرده‌وه و ماوه‌یه‌كی كاتیشی به وڵاتان دا، بۆ ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی بازرگانی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران بدۆزنه‌وه و دواتر سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانی بازرگانی و وزه و ئابووری له‌گه‌ڵ تاران بپچڕێنن، به‌غدا تا ئێسته سوود له‌و ده‌رفه‌ته ده‌بینێت، گازی سروشتی و بازرگانی به ڕێژه‌یه‌كی فره‌وان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
لوئه‌ی
خه‌تیب وه‌زیری كاره‌بای عێراق، له په‌راوێزی كنگۆرهی وزه‌ی جیهانی له ئه‌بوزه‌بی ئیمارات گوتی، له كۆتاییدا ده‌بێ بازاڕ ئازاد بێ و ئێمه‌یش ئازاد بین له‌وه‌ی گاز له كوێ ده‌كڕین و بۆچی ده‌یكڕین، تا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی عێراق به ئه‌نجام ده‌گات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه‌رتی كاره‌بای عێراق به ته‌واوی بووه‌ته دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و ململانێی نه‌ك هه‌ر ناوخۆ به‌ڵكوو وڵاتانیشی هاتووه‌ته‌سه‌ر، بۆیه كارێكی زۆر قورسه بتوانین هه‌نگاو بنێین له ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌با هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكایش كۆتایی به‌و ده‌رفه‌ته بێنێت، تا گاز له ئێران بكڕین، ئه‌وا عێراق تووشی گه‌وره‌ترین گرفتی كاره‌با ده‌بێته‌وه و نزیكه‌ی سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌با له ده‌ست ده‌دات.