سه‌رۆكی پێشووتری ئێران، داوا له ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ده‌كات كه ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ناو وڵات به‌رقه‌رار بكات، به‌تایبه‌تی دوای مردنی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی كه له ساڵانی دواییدا، به كه‌سێكی ڕیفۆرمخواز و نزیك ئۆپۆزیسیۆن ده‌ناسرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، محه‌مه‌د خاته‌می له وتارێكدا كه ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوه‌ی "باران" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا له عه‌لی خامنه‌یی ده‌كات كه ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌یڕه‌و بكه‌ن و وڵات به‌ره‌و دۆخێكی تر ڕاپه‌ڕێنن.
چاودێران پێیان وایه كه مردنی ڕه‌فسنجانی، بووه‌ته هۆی نسكۆ بۆ ڕیفۆرمخوازان به‌تایبه‌تی له ڕووی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئه‌و پشتیوانێكی گه‌وره‌یان بوو، به‌تایبه‌تی له ئێسته كه وڵات به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژرادرن هه‌نگاو ده‌نێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م (نۆی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر)، "عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی" سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له "تاران"ی پایته‌ختی ئێران له نه‌خۆشخانه، به هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
خاته‌می له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پێویسته له‌گه‌ڵ ڕابردوودا نه‌مێنینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو داوای ڕه‌فسنجانی پێش ئه‌وه‌ی بمرێ، دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و دووڕوویی و بچوكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی له چه‌ند كه‌سێكدا، سوودی بۆ هیچ لایه‌ك نابێت.
محمد خاتمی (بالفارسیه: سید محمد خاتمى) (1943-..) ولد فی إقلیم یزد فی إیران وهو الرئیس الخامس للجمهوریه الإیرانیه.
محه‌مه‌د خاته‌می له‌دایكبووی 1943، سه‌رۆكی پێنجه‌می كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه، ئێسته به كه‌سێكی نزیك له ڕیفۆرمخوازان ده‌ناسرێ و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خامه‌ییه‌وه به ته‌واوی كۆت كراوه.