هاوشێوه‌ى هه‌موو ڕۆژانى چوارشه‌م ڕۆژنامه‌ى "وشه" ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌یلوول، به كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرت و به‌دواداچوون و چاوپێكه‌وتن بڵاو كرایه‌وه.
مانشێتى سه‌ره‌كى ژماره‌ى ئه‌مڕۆى "وشه" ته‌رخان كراوه بۆ ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى هێنانى ئۆتۆمبێلى نایاساى بۆ كوردستان كه ئه‌و كاره له‌لایه‌ن بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى 10ى ته‌مووزى ڕابردوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زیرى پێدراوه.
له ناوه‌ڕۆكى ڕاپۆرته‌كه‌دا پشت به قسه‌ى دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان به‌ستراوه و نووسراوه " بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ یه‌ك ڕۆژ وه‌زیر بوو، 300 ئۆتۆمبێلى نایاسايى هێنایه كوردستان".
هه‌ر له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆى "وشه" به‌دواداچوونێكى په‌یامنێران بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ده‌وامى فه‌رمى فه‌مانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌پێى به‌دواداچوونه‌كه ده‌ركه‌وتووه، هێشتا ده‌وامى تا سه‌عات 1:30 له فه‌رمانگه‌كان ماوه، له‌كاتێكدا حكوومه‌ت بڕیاریداوه ده‌وام سه‌عات هه‌شتى به‌یانى بۆ سێى دواى نیوه‌ڕۆ بێت.
هه‌موو ڕۆژانى چوارشه‌م "وشه" به كۆمه‌ڵێك زانیارى و به‌دواداچوون بڵاو ده‌بێته‌وه.