ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، ستیفن بیجن نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى كۆریاى باكور، یه‌كێكه له كاندیده‌كان بۆ پۆستى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له شوێنى جۆن بۆڵتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى ئه‌یلوول ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دیارترین كاندیدى تره‌مپ بۆ پۆستى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا ستیفن بیجنه.
رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كۆمه‌ڵێك كاندیدى تر ناویان دێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكى سپى به ئاژانسه‌كه‌ى ده‌ڵێ "بیجن له پۆمپیۆ ده‌چێت، ده‌زانێ سه‌رۆك هه‌ر سه‌رۆكه و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نى بڕیاره".
ئه‌م لێدوانه‌یش وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كه له نزیكى بیجن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا.
ستیفن بیجن له ساڵى 1964 له دایك بووه و له ساڵى 1984 له زانكۆى میشیگان خوێندنى ته‌واو كردووه، له‌ماوه‌ى كاركردنى چه‌ندان پۆستى گرنگى له‌كه‌رتى تایبه‌ت و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه و وه‌ك دیپلۆماتكارێك و بزنسمانێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌ناسرێت.
پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا كارى كردووه و داوا جاریش نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ كاروبارى كۆریاى باكور.
هۆگان گیدلى گوته‌بێژى كۆشكى سپی رای گه‌یاندووه چارلى كۆپه‌رمان به وه‌كاله‌ت كاره‌كانى جۆن بۆڵتن به‌ڕێوه ده‌بات.
شه‌وى رابردوو جۆن بۆڵتن له پۆستى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا دوور خرایه‌وه، ئه‌و پێشتر له مانگى نیسانى 2018 له‌م پۆسته دانرابوو.