ململانێی ناوماڵی شیعه‌ له‌ حه‌وزه‌وه‌ تا حه‌شد

:: PM:01:40:11/09/2019 ‌
حه‌وته‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه‌" كتێبی "ململانێی ناوماڵی شیعه‌ له‌ حه‌وزه‌وه‌ تا حه‌شد"ی نووری بێخاڵیی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌.

"ململانێی ناوماڵی شیعه‌ له‌ حه‌وزه‌وه‌ تا حه‌شد" كتێبێكی فیكریی، سیاسیی و مێژووییه‌، باس ناوه‌ڕۆكی دروستبوونی شیعه‌ و قۆناغه‌ ئاینی و سیاسییه‌كانی و داهاتی حه‌وزه‌، تا ململانێكانی ناوماڵی شیعه‌ ده‌كات. هاوكات تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ی ئێرانی و عێراقی. له‌ ناویشیاندا سروشتی ناكۆكیی نێوان حه‌وزه‌ی قوم و نه‌جه‌ف و مه‌رجه‌عی هه‌ردوو وڵات، ته‌نانه‌ت ململانێی ناو حه‌وزه‌یه‌ك و مه‌رجه‌عه‌كان خۆشیان.

ناوی كتێب: ململانێی ناوماڵی شیعه‌ له‌ حه‌وزه‌وه‌ تا حه‌شد
نووسینی: نووری بێخاڵی
دیزاین: ئاراس ئه‌كره‌م
چاپ: یه‌كه‌م/ 2018


وشە - ڕێناس شابان

ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌