خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری ناودارى میسری فیفی عه‌بده، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌تى بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به خۆبادان یادى عاشوورا ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ كردووه ئه‌م ڤیدیۆیه بۆ هه‌ندێك له هه‌واداره عێراقییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی عاشوورادا كه عێراقییه‌كان سه‌رقاڵی ماته‌م گێڕان بوون.
فیفی عه‌بده گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئاوازی ڕه‌حمه ڕیاز، خانمه گۆرانیبێژی ناسراوى عێراقی سه‌ما ده‌كات، له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه نووسیویه‌تی: "سڵاو له منه‌وه بۆ گه‌لی عێراق و ڕه‌حمه ڕیازی خانمه هونه‌رمه‌ند، خۆشمده‌وێت و ئێوه‌شم خۆش ده‌وێت".
ڕۆژى سێشه‌م 10ی ئه‌یلوول، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێنى گه‌وره له‌یادی عاشوورا له شاری كه‌ربه‌لا، ژماریه‌ك هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرای كرد كه 36 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 100ی تریش برینداربوون.