لە ساڵوەگەڕی 11ی سێپتێمبەردا ترەمپ بودجەی بەرگری زیاد دەكات

:: PM:07:01:11/09/2019 ‌

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری 2001ە بۆ سەر چەند ئامانجێكی گرنگ لە ئەمەریكا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە رای گەیاند كە بودجەی بەرگری ئەمەریكا زیاد دەكات و وەڵامی هەر هێرشێكیش بە توندی دەدەنەوە.

ترەمپ لە میانی وتەیەكی لە ساڵوەگەڕی 18مینی هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری نیویۆرك و واشنتن روونی كردەوە، ئێمە هەوڵی چوونە ناو ململانێكان نادەین، بەڵام ئەگەر ئەمەریكا رووبەڕووی هێرش هاتەوە، بەتوندی وەڵاممان دەبێت.  

ئەمڕۆ چوارشەم ئاڵای ئەمەریكا بەسەر دیواری رۆژئاوای تەلاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پنتاگۆن هەڵدرا لە ساڵوەگەڕی 18مینی هێرشەكانی رێكخراوی قاعیدە بۆ سەر چەند ئامانجێكی گرنگ لە نیویۆرك و واشنتن كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی سێ هەزار كەس بەهۆی بەركەوتنی چەند فڕۆكەیەكی مەدەنی رفێنراو بە هەردوو تاوەری ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و هەوڵی هێرشكردنە سەر تەلاری پنتاگۆن. 

لە رێورەسمەكەدا كەسوكاری قوربانیان لە ناوچەی "گراوند زیڕۆ"، كۆبوونەوە و جیا لە ترەمپ، جۆرج دەبلیو بۆش سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا ئامادە بوو و تیایدا تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی تایبەت بە رووداوەكە لە پنتاگۆن دانرا و ناوی قوربانیان بە بڵندگۆ خوێندرایەوە.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل