ژنێك له هه‌رێمی تشجیانگی كۆماری چینی میلی، دوو منداڵه دووانه‌كه‌ی خسته مه‌زادێكی ئاشكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك لێی بكڕێته‌وه و به‌خێویان بكات، له به‌رانبه‌ریش دا به پاره‌ی فرۆشتنی دوو منداڵه‌كه نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێ مۆبایلی زیره‌كی سه‌رده‌م بۆ خۆی و پیاوه‌كه‌ی بكڕێت.
پێگه‌ی ئاسیاوه‌ن بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه و دوو منداڵه دوانه‌كه‌ی ئه‌و ژنه له به‌رانبه‌ر 65 هه‌زار یوانی چینی فرۆشراون به كه‌سێكی تر، دایك و باوكه‌كه‌یش ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه و له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی واژوویان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌م هه‌نگاوه‌ی زانیوه، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و دایك و باوكی دوو منداڵه‌كه‌ی گرتووه و ئه‌وانیش هۆكاری فرۆشتنی منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه پاره قه‌رزارن و پێویستیشیان به كڕینی مۆبایلی زیره‌ك و پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م بووه، بۆیه ئه‌م كاره‌یان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ژن و پیاوه‌كه بڕه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه له نێوان خۆیان دابه‌شیان كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان مۆبایلێكی زیره‌ك و پێشكه‌وتوویان كڕیوه و ئه‌و پاره‌یه‌ی تریش كه ماوه‌ته‌وه بۆخۆیان پێویستییه‌كانی تریان پێ كڕیوه و خه‌رجیان كردووه.
پۆلیس توانیان دوو منداڵه‌كه له هه‌رێمی ئانهۆی بدۆزنه‌وه و بۆ زێدی له‌دایكبوونیان بیگه‌ڕێننه‌وه و سزای قورسیش به‌سه‌ر دایك و باوكی ئه‌و دوو منداڵه سه‌پێنراوه و ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیش خراوه‌ته ئه‌ستۆی داپیره‌یان.