بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان كه بڕیاره ١٤ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، چوار كه‌س له ناو گۆڕان خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی یه‌كێكیانه. "وشه" ئه‌وه‌ی زانیوه عومه‌ر سه‌ید عه‌لی خۆی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان كردووه و دڵنیایه كه ده‌رده‌چێته‌وه.
ڕۆژی چواری ئه‌م مانگه فۆڕمی خۆكاندیدكردن بۆ ڕێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانه‌وه دابه‌ش كراوه، بڕیاره ڕۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه بچن.
جگه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سێ كاندیدی تر بوونیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ پۆستی رێكخه‌ر بباته‌وه. به‌ڵام پێوه‌ندیی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به جڤاتی نیشتمانی و پشتگیریكردنی له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، چانسی له‌وانی تر زیاتر كردووه بۆ دووباره ده‌رچوونه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن و مسۆگه‌ركردنی پۆسته‌كه‌ی.
هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ر و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان له كاتێكدایه كه له ٢٥ی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" كه له ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به ده‌ستی هێناوه، هه‌ریه‌ك له ڕه‌ئووف عوسمان سكرتێری جڤاتی گشتی، جه‌لال جه‌وهه‌ر و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جه‌مال محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، خۆیان بۆ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان كاندید كردووه.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی كاندیدبوون بۆ ڕێكخه‌ری گشتی، تا ئێسته چوار فۆڕم گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و له‌و بڕوایه‌دام كه‌سی تر خۆی كاندید نه‌كات".
ئاماژه‌ی دا، "عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی شه‌خسی پێوه‌ندی به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانییه‌وه كردووه و ناڕاسته‌وخۆ پێی گوتوون خۆی كاندید ده‌كاته‌وه و پشتگیریی بكه‌ن، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام چانسی ئه‌و بۆ دووباره بوونه‌وه به ڕێكخه‌ری گۆڕان، له هه‌موو كاندیده‌كانی تر زیاتر بێت."
له‌ناو ئه‌وانه‌ی فۆڕمی كاندیدبوونیان بۆ ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان پڕ كردووه‌ته‌وه، هیچ كام له به‌رپرسه گه‌نجه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه نییه، ئه‌وه‌ش بۆ نائومێدی و بێهیوابوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه به پرۆسه‌ی دیموكراتی و شه‌فافبوونی پرۆسه‌كه، به‌ڵكو پێیان وایه پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ڕێكخه‌ر، دیاری كراوه.
هاوكات ناڕازییه‌كانی گۆڕانیش ئاماده‌ی وه‌رگرتنی فۆڕمی كاندیدبوون نه‌بوون و یه‌كێك له‌و ناڕازییانه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هیچ شتێك ڕوو نادات، له‌و ناوانه‌ی كاندیدن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌بێته‌وه به ڕێكخه‌ر و ئه‌وانی تریش ده‌بنه‌وه به ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن.
یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوه ناڕازییه‌كانی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به"وشه"ـی گوت، "سیناریۆكه ڕوون و ئاشكرایه، كاك عومه‌ر هه‌ر ڕێكخه‌ره و ئه‌وانی تریش له پۆسته‌كانی خۆیان وه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵده‌بژێرێنه‌وه، ڕه‌نگه چه‌ند كه‌سێك ئاڵوگۆڕ بكرێن، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ و دنیابینی و ستراتیج، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێسته نابێت."
ئاماژه‌ی دا، "ئێمه ته‌واو نا‌ئومێد و بێهیواین له پرۆسه‌كه و دڵنیاین هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ته‌ندروست و دیموكراتی نابێت، بۆیه هه‌ر چوونه‌پێشه‌وه و خۆكاندیدكردنێك هه‌ڵه‌یه."
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، هه‌ریه‌ك له چیا و نما كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، پشتگیریی له مانه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له پۆستی ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وای كردووه كاندیده‌كانی تر له به‌رده‌میدا چانسیان زۆر كه‌م ببێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، یه‌ك جار هه‌ڵبژاردنی بۆ ڕێكخه‌ری گشتیی كردووه و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی هاته هه‌ڵبژاردن، بڕیاریشه دووه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌مان پۆست له 14ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت.
به‌شداری نه‌كردنی گه‌نج و ناڕازییه‌كانی گۆڕان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا، هه‌لی زیاتر به باڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌دات تا زیاتر گۆڕان و بڕیاره‌كان و دامه‌زراوه‌كانی بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و له كه‌سانی نزیك له خۆیان پڕیان بكه‌نه‌وه.
فه‌یسه‌ڵ ساڵح ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له‌ناو گۆڕان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی شه‌رعیی بزووتنه‌وه‌كه، به‌پێی ڕێنوێنی و ده‌ستووری ناوخۆیی ده‌بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یش له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا به زۆرینه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له‌ناو ئه‌وانه‌ی فۆڕمی كاندیدبوونیان بۆ ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان پڕ كردووه‌ته‌وه، هیچ كام له به‌رپرسه گه‌نجه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه نییه
وشه/ سلێمانی- تایبه‌ت