بنيامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى گشتى ده‌ربچێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ناوچه‌ى "غه‌ورى ئوردن" ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى عه‌ره‌بى لێ كه‌وته‌وه. كاتێك نه‌تانیاهۆ وه‌ك گه‌وره‌ترین كارتى هه‌ڵبژاردن باسى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، ئایا ده‌بێ گرنگییه‌كه‌ى چى بێت؟ چه‌ند ئاژانسێكى ئیسرائیلى و نێوده‌وڵه‌تى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و گرنگییه‌كه‌ى ده‌رده‌خه‌ن.
بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كه ئێسته له‌ناو هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندایه، وه‌ك دیارییه‌ك به‌لایه‌نگرانى خۆى رای گه‌یاند ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن براوه بێت، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات باكورى غه‌ورى ئوردن به فه‌رمى بخاته سه‌ر خاكى ئیسرائیل. ماڵپه‌ڕى ئاژانسى BBC راپۆرتێكى له‌سه‌ر گرنگى ناوچه‌ى "غه‌ور" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "چاودێرانى سیاسى پێیان وایه نه‌تانیاهۆ له‌م كاته‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ ورووژاندووه، به‌تایبه‌تى ده‌نگى راستڕه‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیسرائیل سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر غه‌ورى ئوردن به بابه‌تێكى پێویست ده‌زانێ چونكه به‌م كاره‌ى له‌داهاتوودا رێگریى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كات".
"غه‌ور" وشه‌یه‌كى عه‌ره‌بییه و به ماناى "نزمایى" یان "دۆڵ" دێت، غه‌ورى ئوردن ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان سنوورى ئیسرائیل و ئوردن. له‌ڕووى جیۆگرافییه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه 200 -400 مه‌تر له ژێر ئاستى ده‌ریایه، بۆیه به یه‌كێك له خاكه نزمه‌كانى گۆى زه‌وى داده‌نرێت.
له سه‌ره‌تاى ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ئیسرائیل ده‌ستى به‌سه‌ر "كه‌نارى رۆژئاوا"ى فه‌له‌ستین گرت، له‌وێشه‌وه به‌شێكى زۆر له ناوچه‌كانى غه‌ور كه‌وته ژێر ده‌ستى ئیسرائیل. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ده‌ڵێ رووبه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆنم ده‌بێت و ده‌كه‌وێته باكورى ده‌ریاى مردوو، هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئوردن، زۆربه‌ى دانیشتووانیشى خه‌ڵكى فه‌له‌ستینن.
ناوچه‌ى غه‌ورى ئوردن له ده‌ریاچه‌ى ته‌بریا له باكور ده‌ست پێ ده‌كات و تا ده‌گاته ده‌ریاى مردوو، ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه گرتووه كه ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ریاى مردوو و تا كۆتاییه‌كه‌ى به "كه‌نارى رۆژئاواى" فه‌له‌ستین ده‌گات. ئه‌م ناوچه‌یه بۆیه به "كه‌نار" ناو ده‌برێت چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى ئوردن.
له نێوان ساڵانى 1967 تا 1971 دانیشتووانى نزیكه‌ى 60 هه‌زار كه‌س ده‌بوو. كه‌چى ئێسته جگه له فه‌له‌ستینییه‌كان نزیكه‌ى 11 هه‌زار ئیسرائیلى له‌وێ نیشته‌جێن. بى بى سى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات غه‌ور یه‌كێكه له ناوچه گرنگه‌كانى ئیسرائیل بۆ كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانى وزه و چه‌ندان پڕۆژه‌ى تر، به‌ڵام سوپاى ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى ئه‌و ناوچه‌یه به‌كار ده‌هێنێ.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه له ده‌ریاى مردووه‌وه نزیكه، زۆر له گه‌شتیاران رووى تێده‌كه‌ن و ده‌كرێ له‌و ناوچه‌یه خوێ و چه‌ندان كانزاى تر ده‌ربهێنرێت.
ئیسرائیل له دواى ساڵى 1967 ده‌ستى كردووه به دانانى ناوچه‌ى نیشته‌جێكردن كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه به "مسته‌وته‌نه" ناو ده‌برێت، به‌شێكى زۆریش له‌و ناوچانه له غه‌ور دانراون. وڵاتانى دنیایش دانانى هه‌ر ناوچه‌یه‌كى نیشته‌جێكردنى ئیسرائیل له دواى 1967 به نایاسایى داده‌نێن.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى هه‌ر له باسى ده‌رخستنى گرنگى ناوچه‌ى "غه‌ورى ئوردن" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، 170 بیر له‌م ناوچه‌یه هه‌ن و به‌شێكى زۆرى ناوچه كشتوكاڵییه‌كه ئاو ده‌ده‌ن.
چه‌ند سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئیسرائیلیش باسى گرنگى ناوچه‌كه‌یان كردووه. له‌وانه سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ و ئاشتى له ئیسرائیل باسى له‌وه كردووه له رابردوودا ئه‌م ناوچه‌یه گرنگى سه‌ربازى هه‌بووه، چونكه له هه‌ندێك شوێنى پانییه‌كه‌ى له 40 كلیۆمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئێسته هیچ گرنگییه‌كى نه‌ماوه چونكه ته‌واوى ئیسرائیل له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى مووشه‌كه‌كاندایه، هه‌مان سه‌نته‌ر دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه ده‌كرێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخى ته‌ناهى و سنووره‌كان، غه‌ور گرنگییه‌كى سه‌ربازى هه‌بێت.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه فه‌له‌ستین به گرنگییه‌كى زۆره‌وه سه‌یرى غه‌ور ده‌كات و پێى وایه له داهاتوودا گرنگییه‌كى زۆرى بۆ ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌بێت، ئاژانسى فه‌رمى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى "وه‌فا" ده‌ڵێ گرنگترین سه‌رچاوه‌ى ئاوه بۆ فه‌له‌ستین هه‌روه‌ها زه‌وییه‌كه‌ى، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌روازه‌ى رۆژهه‌ڵاته بۆ فه‌له‌ستین.
وێڕاى ده‌رخستنى گرنگى ئه‌م ناوچه‌یه له‌ڕووى ئابووری و سیاسى و سه‌ربازییه‌وه. هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن، بیرۆكه‌ى گرنگى غه‌ور بۆ ئیسرائیل نوێ نییه و نه‌تانیاهۆیش ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ ئه‌م بابه‌ته‌ى ورووژاندووه.
رۆژنامه‌ى "جیروزلیم پۆست"ى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "بیرۆكه‌ى له‌خۆگرتنى غه‌ورى ئوردن نوێ نییه، كاتى خۆى ئیسحاق رابین باسى كردووه"، ئه‌م رۆژنامه‌یه ئاماژه بۆ گوته‌یه‌كى ئیسحاق رابین ده‌كات كه ده‌ڵێ، "سنوورى ته‌ناهى بۆ به‌رگریكردن له ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ده‌كه‌وێته دۆڵى ئوردنه‌وه".